ئه‌بن به‌ به‌راز

بۆچوون / بیروڕا :: 11/10/2016

-  گه‌وره‌م
+  گیانی گه‌وره‌ت
-  به‌ڕه‌ئی تۆ خۆشترین شوێن كوێیه‌؟
+  فه‌رق ئه‌كا كوڕم.. مه‌سه‌له‌ن لای مه‌جنون خۆشترین شوێن به‌رده‌می ده‌واره‌كه‌ی ئه‌بو له‌یلایه‌. هه‌روا بێته‌وه‌ خۆشترین شوێن به‌ نیسبه‌ت شاحینه‌ی مۆبایله‌وه‌ نزیك پلاكی كاره‌بایه‌.
-  ئه‌رێ بیل موناسه‌به‌.
+  موناسه‌به‌و شت نه‌ما هه‌تیوو.. به‌سه‌.
-  ئه‌و موناسه‌به‌یه‌ ناڵێم گه‌وره‌م.. مه‌خسه‌دم موناسه‌به‌ی پلاكه‌كه‌یه‌.. ئه‌ڵێم سه‌به‌ب چییه‌ له‌ناو هه‌موو ره‌فیقه‌كانتا به‌س جه‌نابت ئه‌چیت له‌وه‌ختی خۆیدا پاره‌ی ئاوو كاره‌با ئه‌ده‌یت؟.
 + رۆڵه‌گیان ئه‌وه‌ حیكمه‌تی تیایه‌.. تۆ قسه‌كه‌ی (جۆرج ئۆریل)ت نه‌بیستووه‌ كه‌ ئه‌ڵێ قانونه‌ بچووكه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ بۆئه‌وه‌ی قانونه‌ گه‌وره‌كان له‌پێ بكه‌یت؟؟.
-  چی چی چی چی؟؟؟؟.
+  قانونه‌ بچووكه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌و ئیحترامیان بگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت قانونه‌ گه‌وره‌كان بكه‌یته‌ پێت.
-  باوكه‌ڕۆ له‌و قسه‌ پڕ گه‌وهه‌ره‌.. فه‌رمووت كێ وا ئه‌ڵێ؟.
+  جۆرج ئۆرێل.. ئه‌وه‌ی رۆمانی (باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی) نوسیووه‌.
-  كامه‌یه‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان؟.
+  ئه‌وه‌ی كه‌ باسی مه‌جموعه‌یه‌ك به‌راز ئه‌كات به‌زمانی شیرین‌و وه‌عدی چه‌ورو نه‌رم ئاژه‌ڵه‌كانی تر له‌خشته‌ ئه‌به‌ن‌و خۆیان ئه‌كه‌ن به‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ریاندا.
-  ئێ ئێ ئێ.. راست ئه‌كه‌ی وه‌ختی خۆی شتێكی وام خوێندۆته‌وه‌. به‌س قوربان ئه‌وه‌ باسی خۆرئاوا ئه‌كات.. لای ئێمه‌ به‌راز كوا هه‌یه‌؟.
+  چۆن لای خۆمان نییه‌؟؟ كوڕی خۆم.. كه‌ مه‌وزوع هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆربەیان ئه‌بن به‌ به‌راز.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure