لە فەرموودەكانی

بۆچوون / بیروڕا :: 10/10/2016

+ دكتۆر نەخۆشی خەستەخانەی لە نەخۆشی عیادە لەلا بەڕێزترە.
+ قەسەم بەخوا ئەو تەلەفزیۆنی رووداوە هەر بەپارەی ریكلام بەڕێوەئەچێ‌.
+ هیچ ژنێك دڵی لە مێردەكەی پیس نی یە تەنانەت ژنەكەی (ئالان دیلۆن)یش.
+ ئەوەڵ رۆژ كە رەوشتی شۆفێری دابەشكرا، بەسەر پاسی كۆستەر و دووتەنیی شیندا دابەشكرا.
+ وەزیری دارایی سەد سەگی هەیە یەكێكیان ئادەم سمیس-ە.
+ سەرۆك عادەتی وایە هەتا راوێژ بە حیزبەكانی موعارەزە نەكات پەنجەتووتە ناكات بەئاوا.
+ ئەوانەی بە هەوای ئەولا قسە ئەكەن هیچ لەزمەیەكی ئەخلاقی و مالی یان نییە، بەڵكو بە ئیرادەی خوا قەناعەتی فەلسەفییان گۆڕاوە.
+ ئەو ئاوی شەوەی كە ئەڵێن زۆر پاكە، لە چاو حساباتەكەی ئاشتی هەورامی یا ئاوی دەباغخانەیە.
+ سپارتاكۆس-یش ئەو شۆڕشەی كە كرد، ئیلهامی لە یەكگرتووی ئیسلامی یەوە وەرگرت.

-لە فەرموودەكانی موسەیلەمەی كەززاب-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure