+ ئەوە چی یە كە هەر دەیخۆیت و زیاد دەكات؟ غەمی عیشقە.
-مەولانای رۆمی-
+ ئەوە چی یە كە هەتا بیكەیت زیاتر سەر ئەكەویت؟ تەكەتولە.
-مەولانای یەكێتی-
+ ئەوە چی یە هەر دەیخۆیت و زیاتر دەبێت؟. داهاتی نەوتە.
-مەولانای سامانە سروشتیەكان-
+ ئەوە چی یە لەكونەكەشی هەڵدەگەڕێتەوە و گەڕیش نابێ؟. رێویی حیزبە.
-مەولانای سیاسی-
+ ئەوە چی یە هەتا زیاتر تیا دەربكەویت ناشیرینتر دەبیت؟. تەلەفزیۆنە.
-مەولانای ئیعلام-
+ ئەوە چی یە گەورە دەیڕێژێ و بچوك پێ ی تێ دەخات؟. ئاوی گەندەڵی یە.
-مەولانای چاودێری-
+ ئەوە چی یە هەر دەڕۆیت و نایگەیتێ؟ سێبەری دەوڵەتی كوردی یە.
-مەولانای جیۆپۆلۆتیك-
+ ئەوە چی یە هەتا زیاتر هەڵسێ بچوكتر دەبێتەوە؟ غیرەتی نەتەوایەتی یە.
-مەولانای بەشی تەئریخ-
+ ئەوە چی یە بیكەیت و نەیكەیت وەك یەك وایە؟. پارێزە.
-مەولانای ئینعاشەكە-
+ ئەوە چی یە هەتبێ و نەتبێ عەینی حسابە؟. خەباتی شاخە.
-مەولانای پێشمەرگە دێرینەكان-