رێوی‌ ئه‌گه‌ر .......

بۆچوون / بیروڕا :: 04/10/2016

ئه‌وه‌ مه‌علومی‌ هه‌موو ته‌له‌به‌یه‌كی‌ بایكۆت لێكراوه‌ كه‌ رێوی‌ ئه‌گه‌ر له‌ جه‌نگه‌ڵی‌ سیاسه‌تدا مایكرۆفۆنی‌ بۆ به‌ره‌ڵا بكرێت یه‌كسه‌ر ئه‌كه‌وێته‌ ماكیاجكردنی‌ جه‌نگیزخانه‌كان به‌ سوراوی‌ دیموكراسی‌‌ و ماره‌كردنه‌وه‌ی‌ بیروباوه‌ڕی‌ سۆسیالیزم له ‌عه‌شایه‌ره‌كانی‌ حیزب‌ و ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌م كه‌س ئه‌یزانێ‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڤاڵ رێوی‌ له ‌شوێنانی‌ تردا (چ) ده‌سته‌ گوڵێك ئه‌دات به‌ (چ) ئاوێكی‌ لیخندا. مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر: 

1-كه‌سابه‌ت بكات: ئه‌وه‌ڵجار رۆژی‌ نیو سه‌عات پیكابه‌كه‌ له‌به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌كه‌دا رائه‌گرێ ‌‌و دوایی‌ ورده‌ورده‌ له ‌شوێنی‌ پیكابه‌كه‌ مه‌تعه‌مێك‌ و نێرگه‌له‌خانه‌یه‌ك قوت ئه‌كاته‌وه‌. 

2- حیزبایه‌تی‌ بكات: سه‌ره‌تا ئه‌ڕواته‌ ناو حیزبێكی‌ جیقنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وێ‌ به‌خێرایی‌ بگاته‌ قاتی‌ سه‌ره‌وه‌، ئینجا یه‌كسه‌ر ئینشیقاقێك ئه‌كات ‌و حیزبه‌ گه‌وره‌كان به‌مه‌منونیه‌وه‌ ئه‌یخه‌نه‌ سه‌ر ته‌پڵی‌ سه‌ری‌ خۆیان. 

3- ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای‌ پۆستێكی‌ ئیداری‌ بێت له ‌دارستانه‌كه‌، ئه‌چێ خۆی‌ له‌ كه‌ڵه‌شێره‌ خۆشه‌ویسته‌كانی‌ جه‌نابی‌ شێر نزیك ئه‌كاته‌وه‌ و رۆژی‌ سێ‌ چوار مریشكی‌ خۆماڵی‌ به‌حسابی‌ مریشكی‌ ئۆكرانییان پێشكه‌ش ئه‌كات.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە