مافەكانمان

بۆچوون / بیروڕا :: 03/10/2016

هەموو ئینسان و مەخلوق و رۆحلەبەرێك لەم گەردوون من چی بكەمەدا كۆمەڵە مافێكیان هەیە كە ئیشەڵـڵا دوای راگەیاندنی دەوڵەتە كوردییەكە، بەرودوا گشتیان ئیعلان ئەكەین و ئێستایش فەرموون ئێوە و چەند نموونەیەك لەو مافانە:


1- مافی نەخۆش: مافی حەڵاڵ و زوڵاڵی نەخۆشە لەدوای شرینقە لێدانەكە بە موزەمیدەكە بڵێ‌ دەستت شكێ‌ بۆ خۆت و دەرزیلێدانت.


2- مافی كاوتسكی: ئەم كابرا تەحریفی یە مافی رەوای خۆیەتی بە كاكە حەمە بڵێ‌ ئاخر كوڕی باش من وتم سۆشیالیزم وا لێ‌ بكەن؟!!!.


3- مافی هۆلاكۆ: ئەم بڕگەیە ئەڵێ‌ هۆلاكۆخان بۆی هەیە بەڵگەنامە مێژووییەكان نیشانی جەریدەی هین بدات و بڵێ‌ درۆ بەدەمی منەوە مەكەن. بەحەیاتم ئابڵۆقەی هەولێرم نەداوە, عەیبە تەئریخ مەشێوێنن.


4- مناڵ: پێویستە رێگە بە منداڵ بدرێت كە بەدایكی بڵێ‌ ئەرێ‌ نەتئەتوانی ئەو شەوەیش حەبی مەنع بخۆی؟!.


5- هێنری فۆرد:ئەم داهێنەرە مافی هەیە شكات لە وەفدە كوردستانیەكە بكات و بڵێ‌ من (یەك) گێڕی (بەگ)م داهێنا، ئێوە سێ‌ چوارێك وهەموشی قەڵەمبازن. ئەوە خەتەرە.


6- عەبادی: دەوڵەتمەداری عێراق، میستەر عەبادی مافی هەیە دەعوا لە یەكێتی هونەرمەندان قەید بكات وبڵێ‌ سروودە حەماسییەكەی هاتەوە بابێتەوە، ناسكێ‌ لە حەمامەوە، دەم بە پێكەنین و دەست بە سەتڵ و جامەوە، شیعر و ئاوازی من نی یە بوختانم بۆ مەكەن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure