به‌ ده‌ستێكى واوه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 02/10/2016

+ئاده‌ى با ته‌ماشایه‌كى ده‌سته‌كه‌ت بكه‌م.
-زۆر جوانه‌. ناوێرم. ئه‌یكه‌ى به‌ چاوه‌وه‌.
+تووسه‌رى  من  نیشانم بده‌.
-ها. به‌ڵام توخوا بڵێ ماشه‌ڵـڵا.
+وه‌ى وه‌ى وه‌ى.. ئه‌مه‌ چى یه‌ مردووت نه‌مرێ؟! بیللى قه‌ره‌ و پاپازى سینه‌ك و .. ئه‌ى ئه‌وانى تر توخوا.. ئه‌وه‌یان چى یه‌؟
-چوارى دینار.
+جا ئه‌مه‌ چى ئه‌یانكات به‌ پێڕ، بۆ خاترى ئاسمان؟!.
-هێشتا ماویه‌تى..ئه‌ها ئه‌مه‌یش..سێ لۆى كوپ مڕى كردووه‌. دوانم پێ یه‌.
+به‌ڕاستى ناخۆشه‌..به‌ڕه‌ئى من ئه‌كه‌ى تێكى بده‌ره‌وه‌.
-په‌له‌ مه‌كه‌ با ئه‌وانى تریشت نیشان بده‌م..ئه‌ها.
+ئه‌وه‌ چى یه‌ هه‌شت لۆى سینه‌ك؟ تۆ سه‌یرى ئه‌م شانسه‌!.
-ئه‌وه‌ ناڵێم.. ئه‌مه‌ى تر..وه‌ره‌قه‌كه‌ى ئه‌و سه‌ر.
+ئۆى ئه‌وه‌ وه‌له‌دى كوپه‌!!.. به‌قسه‌ى براى خۆت بكه‌ و تێكى بده‌ره‌وه‌.. ئه‌گیرێى ها!!.
-تێكى نایه‌مه‌وه‌.. ئه‌چم بۆ كۆنكه‌ن.
+به‌م ده‌سته‌ جوانه‌وه‌ ئه‌چى بۆ كۆنكه‌ن؟!.
-ئا.. منیش وه‌كو كورد.
+كورد مه‌خه‌ره‌ جومله‌وه‌ ها...
-ئه‌یخه‌م..چونكه‌ ئه‌ویش به‌ ده‌ستێكى واوه‌ چوو بۆ به‌غا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە