پاییزیش هات

بۆچوون / بیروڕا :: 27/09/2016

 + ئه‌م عاله‌مه‌ له‌ شاخ قوڕی‌ كرابو به‌سه‌راو كیمیایی‌ به‌ركه‌وت كاكیشم له‌ خاریج هه‌ر رای‌ بواردووه‌.
 - چی‌ رابواردووه‌ خوانه‌ناس؟ ئه‌سڵه‌ن ئه‌و به‌قه‌ده‌ر چل سه‌رتیپ موعاناتی‌ هه‌بووه‌.
 + موعاناتی‌ چی‌ هه‌تیو؟.
 - چۆن موعاناتی‌ چی‌؟؟ ئه‌و زه‌مانه‌ یه‌ك مه‌تعه‌می‌ پاریس و له‌نده‌ن كفته‌ی‌ نه‌بوو. ئه‌وه‌ كه‌مه‌؟.
*****

+  حه‌زئه‌كه‌م له‌ زمانی‌ ئێمه‌وه‌ ئه‌م گله‌ییه‌ی‌ لێ‌ بكه‌ی‌.
-  گه‌له‌یی‌ چی‌؟.
 + پێی‌ بڵێ‌ ئه‌وه‌ پاییزیش هات تۆ هه‌ر نه‌ڕۆیشتی‌.
*****

 + هێی‌ هێی‌.. نه‌مردین و هینیشمان بینی‌؟.
-  چیتان بینی‌؟ فه‌شه‌لی‌ حكومه‌ت؟.
+  نا .. فه‌شه‌لی‌ حكومه‌ت زۆر عه‌جیب نییه‌.
-  یه‌كڕیزیی‌ هه‌ڤاڵان؟.
+  نه‌بابه‌، یه‌كڕیزی‌ چی‌ و ته‌ڕه‌ماشی‌ چی‌؟.
-  مه‌شروعی‌ قیتاره‌كه‌ی‌ سلێمانی‌؟.
+  نه‌خێر.
-  كردنه‌وه‌ی‌ قه‌ناتی‌ دووه‌می‌ سویس؟.
+  نزیكبوویته‌وه‌ ئافه‌رم .. قه‌ناته‌كه‌ی‌ مه‌لا مه‌زهه‌ر.
*****

 + ئێمه‌ زۆر مه‌نهه‌جییانه‌ و به‌بێ‌ هیچ دوودڵییه‌ك ده‌ستمان داوه‌ته‌ ئیشه‌كه ‌و هیوادارم له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكدا ته‌ختی‌ بكه‌ین.
-  داعش ئه‌فه‌رموی‌؟.
+  نه‌خێر .. یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانت عه‌رز ئه‌كه‌م.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە