حاجی‌ له‌قله‌ق مار هات

بۆچوون / بیروڕا :: 26/09/2016

حاجی‌ له‌قله‌ق مار هات
سێ‌ وه‌جبه‌ دۆلار هات

دۆلار جه‌رگ و دڵه‌
بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ موسڵه‌

موسڵ خشتاو خشته‌
توركیامان له‌ پشته‌

پشتمان له‌ میلله‌ته‌
چونكێكم عیلله‌ته

عیلله‌تی‌ مه‌عاشه‌ 
به‌زمی‌ ته‌ڕه‌ماشه‌

ماشیش فاسۆلیایه‌
هه‌ركه‌س كیسه‌ی‌ جیایه‌

كیسه‌ی‌ من سیخناخه‌
ئیعلام ده‌مت داخه‌

داخ لای‌ ئیزرابه‌
مه‌یكه‌ پیاوی‌ چا به‌

(چا)مان چای‌ مه‌حموده‌
توانامان مه‌حدوده‌

حدودمان تا كوێیه‌؟
به‌ده‌ست دراوسێیه‌

دراوسێش زۆر باشه‌
مادام نه‌وت به‌لاشه‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure