خۆشە ئەو دەردە

بۆچوون / بیروڕا :: 22/09/2016

خۆشە ئەو دەردەی تۆ دەرمانی بی
ئەو باگردێنەی تۆ سەربانی بی
خۆشە حكومەت، تۆ قەیرانی بی
ئەو داهاتەی تۆ پاسەوانی بی
خۆشە تەكەتول تۆ عینوانی بی
حیزب نەخۆش بێ‌ و تۆ لوقمانی بی
خۆشە دارستان تۆ حەیوانی بی
شەرواڵی جەردە، تۆ گیرفانی بی
خۆشە ئێن ئاڕ تی تۆ میوانی بی
كابرا ئاغا بێ‌ و تۆش سەپانی بی
خۆشە دیكتاتۆر پەڕلەمانی بی
ئەو پێت بڵێ‌ دەرد تۆ قوربانی بی
لە بیست وەزیرا، تۆ هەر دوانی بی
ئەو سەرچۆپیكێش، تۆ گاوانی بی
كۆمپانیا شاخ و تۆ قەیوانی بی
فلیمی حەربی، پاڵەوانی بی
خۆشە عەدالەت، تۆ قەپانی بی
دەوڵەتی كوردی تۆ ضەمانی بی

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure