شیعری‌ داواكراو

بۆچوون / بیروڕا :: 21/09/2016

 + ئاواره‌ی‌ كوڕی‌ شه‌هید په‌شیمان داوای‌ ئه‌م شیعره‌ی‌ كردووه ‌و له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی‌ جارانی‌ یاخسه‌مه‌ردا ده‌ینێرێت بۆ براده‌رانی‌ سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌.

+  هه‌روه‌ها خانه‌نشینانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ مامۆستایان حه‌زئه‌كه‌ن سه‌رله‌نوێ‌ گوێ‌ له‌و شیعره‌ بگرنه‌وه‌ و ئینجا له‌گه‌ڵ فڵچه‌یه‌كی‌ بۆیاخدا فرسه‌ته‌كه‌ ئه‌قۆزنه‌وه‌ و پێشكه‌شی‌ ئه‌كه‌ن به‌ كابرا روو قایمه‌كه‌ی‌ ناو په‌ڕله‌مان.

 + له‌ چاپخانه‌ی‌ شۆڕشه‌وه‌، هه‌ڤاڵ بیرتیژ ته‌كلیفی‌ شیعره‌كه‌ی‌ كردووه‌ و ئه‌ڵێ‌ به‌ مه‌سیج بۆم بنێرن بۆ هاوڕێ‌ قارچك ‌و كابرا فشه‌كه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نیشتی‌.

+  خاتوو (ل. م.) له‌ ئوتێل وانێكه‌وه‌ بیری‌ ئه‌م شیعره‌ خۆشه‌ ئه‌كات ‌و ده‌یه‌وێت شه‌و به‌ عه‌ره‌بیه‌كی‌ لوبنانی‌ له‌ باخه‌كه‌ی‌ خاڵه‌ شێخدا بۆ براده‌رانی‌ بخوێنێته‌وه‌ و داوای‌ ته‌رجومانێكی‌ متمانه‌پێكراو ئه‌كات.

 + پیری‌ موغان به‌ ناوی‌ خۆی‌‌ و جه‌معی‌ مه‌ستانه‌وه‌ نیازی‌ وایه‌ ئه‌م شیعره‌ ته‌ئریخییه‌ بنێرێ بۆ كاك بێ‌ ته‌ئریخ ‌و خزمانی‌ ناو قائیمه‌كه‌.

گوێگرانی‌ به‌ڕێز.. فه‌رموون ئێوه‌ و شیعره‌ داواكراوه‌كه‌:
پێستی‌ رووی‌ هێنده‌ قایمه‌ شمشێری‌ میسری‌ نایبڕێ‌ 
گه‌ر به‌ كه‌وشی‌ كه‌ی‌ له‌پێی‌ كه‌ی‌، تا قیامه‌ت نادڕێ‌

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure