هێناومانەتە پێشی پێشەوە

بۆچوون / بیروڕا :: 18/09/2016

    + باشە توخوا ئەوە ئەقڵە تۆ هەتە كابرا.. سێصەد چوارصەد دۆلار بدەی
       بە سەماعەی گوێ‌ بۆچی؟ بۆ ئەوەی گوێت لەم قسە قۆڕانەی سەر تەلەفزیۆن
       بێ‌؟؟
-تازە ئەڵێ‌ ی چی برا؟ بەخوا ئەگەر ئەمزانی وایە..
+ ئێ‌!! چیت ئەكرد؟!.
-عەلاكولین.. وازی لێ‌ بێنە,
+ نا بەڕاست..ئەگەر ئەتزانی وایە چی؟.. ئەچوویتە ئەو جنوبە؟!!.
-جا ناهەقمە توخوا؟!.. جنوب لێرە باشتر نی یە؟!.
+ كوڕە نەوەڵـڵا.. هەردووكیان یەك قوماشن.. بگرە لە بەعزە ناحیەیەكەوە ئەوێ‌ خراپترە.. ماڵت بە قوڕنەگیرێ‌ قوڕمساغی وایان كردووە بە مەسئول رۆڵە لەبەر دایك هەڵئەگرێ‌.
-ئاخر ئەوە حیكمەتی تیایە بە قوربان.
+ دز و جەردە بكەی بە مەسئول حیكمەتە؟؟..
-ئا ئا.. تۆ نوكتەكەت نەبیستووە؟..
+ نەوەڵـڵا .. كامەیە.. ئادەی؟
-ئەڵێ‌ جارێكیان كابرایەكی غەریبە رێ‌ ی ئەكەوێتە مزگەوتی دێ‌ یەك، تەماشا ئەكات هەتیوێكی دەمڕوتی چەكلیان كردووە بە پێشنوێژی خۆیان.. ئەویش دەنگ ناكات هەتا نوێژەكە تەواو ئەبێ‌، ئەچێ‌ لە ریشسپیەكەیان ئەپرسێ‌ ئەڵێ‌ تێناگەم یەعنی چی لەناو ئەم هەموو خەڵكە موحتەرەم و نورانییەدا خوێڕییەكی واتان كردووە بە پێشنوێژی خۆتان، ریشسپیەكە جواب ئەداتەوە ئەڵێ‌ بەساقەی چاوت بم ئەوە زۆر دز و حەرامزادەیە، كە لەریزی دواوە بێ هەتا بەخۆمان ئەزانین هەموو پێڵاوەكان ئەدزێ‌، لەبەر ئەوە مەجبور هێناومانەتە پێشی پێشەوە بۆ ئەوەی چاومان لێ‌ بێ‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure