جه‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بیروبۆچونه‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 17/09/2016

دواڕۆژ

وه‌رگێڕان: شاد ئازاد
سه‌رچاوه‌: ناشناڵ ئینتێرنست
چیرۆكنووسی ڕووسی (چیخۆف) له‌ چیرۆكێكیدا كه‌ له‌ساڵی 1896 بڵاوكرایه‌وه‌، وێنه‌یه‌كی كاولكاری موژیكمان (موژیك واتا جوتیار به‌ زمانی ڕووسی) پیشان ده‌دات ، به‌ڕێگای تایبه‌تی خۆی نه‌هامه‌تیه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووسیای به‌ درێژایی مێژووی ڕووسیا خستوه‌ته‌ڕوو. " ئه‌وان خه‌ڵكانێكی توڕه‌و بێ ئارام و سوكایه‌تی پێكراو بوون: خه‌ڵكانی بیر دامركاوه‌ بوون، پشت گوێخراو وهه‌ژار بوون، ده‌موچاوێكی گه‌مژانه‌، له‌گه‌ڵ هه‌مان بیر كردنه‌وه‌ له‌باره‌ی خۆڵه‌مێشی زه‌وی و خۆڵه‌مێشی ڕۆژه‌كان،خه‌ڵك فێڵباز بوون، به‌ڵام وه‌كو باڵنه‌ده‌كان، ته‌نها سه‌ری خۆیان له‌ پشت دارێكه‌وه‌ ده‌شارده‌وه‌-  نه‌یان ده‌زانی چۆن شت بژمێرن.به‌ 20 ڕۆبڵ شه‌ن كردنیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام بۆ نیو قاپ ڤۆدگا ده‌ڕۆشتن، به‌ 20 ڕوبڵ ده‌یانتوانی چوار قاپی پێبكڕن". هه‌روه‌ك بۆ شاره‌زاكانیان و سامانه‌كانیان " ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه‌ هه‌موویان ڕووپۆشێكی مس بوون، فێڵی بێشه‌رمانه‌ بوون...".

زۆر كه‌س به‌م ڕێگایه‌دا هاتوون، سه‌ریان ڕاوه‌شاندووه‌، دركیان به‌ ووتنی مه‌حاڵه‌كانی هه‌ر شتێكی باش كردووه‌ كه‌ له‌ ڕووسیاوه‌ هاتبێت. به‌كتوپڕی له‌وه‌ش تێگه‌شتوون هه‌موو شتێك  له‌ (سزاره‌وه‌ بۆ لینین و ستلین و پوتین)، به‌هه‌ندێك ڕێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌ ڕاستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ڕووسیه‌كانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چیخۆفه‌وه‌ وێنا كراون. ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی ڕاست ده‌بن. به‌ڵام زۆرینه‌ی تریش، ئه‌و ڕێگایانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌موو ڕیفۆرمه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ پێویسته‌ بخرێنه‌ كاره‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بارودۆخه‌ ناخۆشانه‌، هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی به‌ ڕووسیادا كراونه‌ته‌وه‌ به‌ درێژایی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌كان و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌كان- تا ئێستاش كراوه‌ن- له‌ پێناو باشتركردنی كۆمه‌ڵگا. له‌مه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی ڕاست ده‌بن.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین عه‌قلیه‌ت وه‌كو ڕیالیزم و دووه‌م عه‌قلیه‌ت وه‌كو ئایدیالیزم هه‌ردوو عه‌قلیه‌ته‌كه‌ زۆر ڕووكه‌شن.هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م عه‌قلیه‌ت وه‌كو عه‌قلیه‌تێكی دیاریكراو و دووه‌م عه‌قلیه‌ت وه‌كو دژه‌ دیاریكراو-له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ده‌ستێوه‌ردانه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان عاده‌ته‌ن له‌ یه‌كه‌م گروپ ( ڕیالیزمیه‌كان) و ئه‌وانه‌ی  هه‌ندێك زیاتر مه‌یلیان به‌ گروپی دووه‌م ( ئایدیالیسته‌كان) هه‌یه‌. تا ئێستاش هه‌موو دابه‌شبوونه‌كان توخمی دابه‌شبوونێكی دیاریكراویان له‌ جه‌نگی بیروبۆچونه‌كاندا گرتووه‌. له‌ لۆژیكدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌موویان هه‌ست و سۆزو دنیا بینی جیاوازیان هه‌یه‌ و من له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دوێم-له‌هه‌موو شته‌كانی دیكه‌دا، جیاوازی بیروبۆچونه‌كان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌- مه‌سه‌له‌یه‌كی قوڵتر هه‌یه‌ لێره‌ كه‌ مشتومڕه‌كانی واشتنتۆن ڕوونده‌كاته‌وه‌، وا له‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌كات، بۆ نموونه‌، بۆ سه‌رسام بوون به‌ پێشنیه‌ ژیریه‌كانی (برینێت سكۆكرۆفت) و ئه‌وانی دیكه‌ بۆ سه‌رسام بوون به‌ توانا ڕووكه‌شه‌كانی (جۆن كێری).

له‌ ڕاستیدا، من باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هێنراونه‌ته‌ نێو جوگرافیای سیاسیه‌وه‌- جه‌نگه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی بۆشایی ئاسمان  و هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی باره‌ جوگرافیه‌كان یاری و ململانێیان پێده‌كرێت، له‌ نێو ئه‌و وتانه‌ی تایبه‌تن و هه‌ندێكیان مه‌یلی قورسی سیاسی و كلتورین- ئه‌وانه‌ی هێنراونه‌ته‌ نێو سیاسه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ڕێكخراوی مرۆیی چالاكانه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری تایبه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا. گروپی یه‌كه‌میان كه‌م تا زۆر زیاتر به‌لای خوێندنه‌وه‌ و خوێندنی مێژوویی و ئه‌ده‌بیه‌وه‌ هێنراون، گروپی دووه‌میان كه‌م تا زۆر به‌لای خوێندنی زانسته‌ سیاسیه‌كاندا هێنراون. یه‌كه‌م گروپ چیرۆك به‌لایانه‌وه‌ سه‌ره‌نجڕاكێشه‌، گروپی دووه‌میان وێنه‌و هێڵكاری و خشته‌ به‌لایانه‌وه‌ سه‌ره‌نجڕاكێشه‌.گروپی یه‌كه‌م سه‌ره‌نجیان به‌لای ڕه‌گه‌ قوڵه‌كانی جه‌وهه‌ری كلتووریدا ڕاكێشراوه‌: دووه‌میان سه‌ره‌نجیان به‌لای سیسته‌می كۆمۆنالیتی (هاوبه‌شێتی) ڕاكێشراوه‌ كه‌ خه‌ڵكه‌كان له‌ لێواری كلتوری و له‌ ته‌مه‌نی به‌جیهانیبووندا پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م گشتگیركردنه‌وه‌ شتێكی باش نین، ڕاستیه‌ك ده‌گه‌یه‌نن ، من بڕوام پێیه‌تی. ئه‌و ڕاسته‌یه‌ بووه‌: كه‌ وه‌ستانی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گه‌وره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی بابه‌تیانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چێژی ڕۆشنبیری و نیته‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌ڕوات.جۆری سیاسه‌تی ئایدیالیستی، وه‌كو ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه‌، به‌ گشتی به‌ره‌وه‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان هێنراون،پارێزگاره‌ نوێیه‌كان (به‌شێكن له‌ ئایدیالیسته‌كان) به‌ره‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ هێنراون كه‌ تێیدا هه‌مان كورته‌ی بنه‌ماكانی له‌ هه‌موو جیهاندا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. جۆره‌كانی ڕیالیستیه‌ جوگرافیه‌ سیاسیه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ره‌وه‌ ڕووبه‌ری شاره‌زایی ده‌هێندرێن، پێویستی به‌ جۆرێك تایبه‌تی زانیاریه‌ كلتوری و مێژوویه‌كانی جوگرافیای ناوچه‌ی تایبه‌ت هه‌یه‌: ناوچه‌كانی گۆڕدراون، له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، گوێڕایه‌ڵی بنیچنه‌ فه‌لسه‌فیه‌ گشتیه‌كانی پارێزگاره‌ نوێیه‌كان و هه‌روه‌ها لیبڕاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نابن، به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ی چیخۆفیان خوێندۆته‌وه‌ و ده‌سته‌كانی خۆیان فڕێداوه‌ته‌ بیروباوه‌ڕه‌ نه‌گۆڕه‌ ئاژه‌ڵیاكانی ڕووسیا پێده‌چێت ببنه‌ مه‌ترسی به‌رنامه‌ گه‌وره‌كانی جیهان بۆ سه‌پاندنی پشتگوێخستنی به‌های ئه‌مریكیه‌كان. من زیاتر لایه‌نگری گروپی یه‌كه‌م ده‌گرم، ئه‌نجامه‌كه‌ ته‌نها چێژی خوێندنه‌وه‌كانی من بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نیه‌، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ په‌یامنێری بیانیم، فێری كردووم چۆن چه‌ندین شوێنی جیاواز له‌ جیهاندا ئه‌زموونی جیاوازی مێژوویان له‌ئێمه‌ی ئه‌مریكیه‌كان زیاتر هه‌یه‌، من چێژ له‌ فه‌لسه‌فه‌و به‌های زانا گه‌وره‌كانی بواری سیاسه‌ت وه‌رده‌گرم، به‌ڵام له‌ كۆتایدا من سه‌رسامم به‌ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو و كاری شاره‌زایی ناوچه‌ی (له‌ نێوانیاندا نوسینه‌ گه‌ڕۆكه‌كان).

به‌ دڵنیایه‌وه‌، پیاوی ده‌وڵه‌ت ناتواندرێت وا دیاریبكرێن به‌بێ دامه‌زراندنی هه‌ردوو بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تادا باسمان كرد. ئه‌و پێویسته‌ سیاسیه‌كی جوگرافی بێت كه‌ قبوڵی جه‌نگی بۆشایی ئاسمان و هێز له‌ نێو ووته‌ی به‌ها جیاوازه‌كان بكات، ئه‌زموونه‌ مه‌یلی و مێژوویه‌كان- و له‌ هه‌مان كاتدا بۆ گه‌ڕان به‌ دوای قازانجی وڵاته‌كه‌ی له‌ نێو كێبڕكێ سارد و بێهیواكاندا بگه‌ڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ قبوڵ ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌لایه‌ن چیخۆفه‌وه‌ پیشان دراوه‌ و خراوه‌ته‌ ڕوو، هه‌ستێكی تراجیدی هه‌یه‌. به‌ڵام پێویسته‌ به‌دوای سوود و باشتر كردنی بارودۆخه‌كان له‌ ڕووی دیبلۆماسیه‌وه‌ بگه‌ڕێت، پێویسته‌ بڕوای به‌ ڕێكخراوه‌ مرۆیه‌كان هه‌بێت، پێویستی به‌ بڕێكی زۆری ئایدیالیزمی هه‌یه‌. له‌ كۆتایدا، پێویسته‌ هه‌ردوو بیروبۆچونه‌ گونجاوه‌كه‌ دابمه‌زرێنێت – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌م بیرباوه‌ڕانه‌ به‌ ته‌نیا سنوردارو هه‌ژاره‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure