ماوی مرۆڤ .... ماوی خودا

بۆچوون / بیروڕا :: 10/09/2016

وەرگێڕانی: د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
٤٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزرێنەری چینی کۆمۆنیست کۆچی دوایی کرد

ماو تسی تۆنگ مردنێکی هێواش و بەئازار مرد. ساڵی ١٩٧٤ کە نەخۆشییەکی دەگمەنی تێدا دەستنیشانکرا وردە وردە توانای جوڵەی نەما. زمانی خاو بووەوە و هەمیشە هەناسەبڕکێی بوو بەخێرایی باری تەندروستی تێکچوو. ساڵی ١٩٥٠ ئەو کاتە ماو، کە تەمەنی ٦٢ ساڵ بوو، پێشبینی دەکرد تا ساڵی ٢٠٠٠ بمێنێت پێش ئەوەی (سەربکەوێت بۆ ئاسمان بۆ بینینی مارکس). لە ساڵی ١٩٦٦دا ئەو پیاوە ٧٠ ساڵە لە ئاوە لێڵەکەی ڕووباری (یانگتز)دا مەلەی کرد بۆئەوەی نیشانی هەموو لایەکی بدات کە هێشتا بەهێز و زیندووە. بەڵام ساڵی ١٩٧٦ لە ٢٧ـەمین ساڵ و دوایین ساڵی دەسەڵاتیدا، کاپتنی مەزن تەنیا بە پاڵکەوتنەوە هەناسەی بۆ دەدرا لەکاتێکدا کە پزیشکەکانی و پەرستیارەکانی بەدیارییەوە بوون.
لە مانگەکانی کۆتاییدا، ماو بە دەگمەن میوانی قبوڵ دەکرد. یەکێک لەو بێگانانەی کە بە زیندوویی بینی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا (ڕۆبەرت مەڵدون) بوو، لە ٣٠ی نیسانی ١٩٧٦دا. تۆماری گفتوگۆکانیان لە ئەرشیفی نیوزلەنداوە وەرگیراوە و ئەمە بۆ یەکەمین جارە بڵاوبکرێتەوە.
پێش ئەوەی ڕێی پێبدرێت چێرمان ماو ببینێت، خانە خوێ چینییەکانی داوایان لە مەڵدون کرد بەهێواشی تەوقەی لەگەڵدا بکات. بەپێی تۆمارەکەی مەڵدون ماو خۆی نەیدەتوانی بەپێوە ڕابوەستێت بۆ ئەو تەوقەکردنە بەڵکو چەند کەسێک یارمەتییاندا لەسەر عەرەبانەکەی بەرزیان کردەوە و تەنها بۆ ئەو تەوقەکردنە و دەستبەجێ خزایەوە ناو جێگەکەی.
بەپێی تۆمارەکان ئەوەی لە دەمی ماو هاتە دەرێ کۆمەڵێک پیت و وشەی ئاڵۆز بوون و کەس هیچی لێ تێنەدەگەیشت. وەرگێڕەکەی/پەرستیارەکەی، کە زیرەک و ئارام بوو ئەم وشانەی بۆ وەرگێڕێکی ئینگلیزی بەشێوەیەکی دیکە دووپات دەکردەوە کە ئەویش دەیکردە ئینگلیزییەکی ڕتووشکراو و هەندێک جار بۆ ئینگلیزییەکی باو.
ئەمە دیمەنێکی ناخۆش و غەمناک بوو هەروەها پاشماوەیەکی هەستبزوێنی سەرەنجامێکی ترسناکی شکستی پیاوێک بوو کە چیتر نەیدەتوانی بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسیدا بکات.
چەند ڕۆژێک پاش دیدارەکەی مەڵدون، ماو جەڵتەیەکی دڵ لێیدا و پاشان لەمانگی حوزەیرانیشدا جەڵتەیەکی دیکە و ئینجا لە مانگی ئەیلولدا جەڵتەیەکی دیکە. ئەو لە ٩ی ئەیلولدا، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا مرد. چەند ساڵێکی خایاند تا پەکین ئەم بەخواوەندکردنەی دامەزرێنەری کۆماری چینی میللی نەهێڵێت- بۆیان بسەلمێنت (کە ئەو لەڕاستیدا مرۆڤ بووە نەک خودا) وەک ئەو ناونیشانە ئینگلیزییەی کە دەربارەی ژیاننامەی ماو نوسراوە لەلایەن سەرکردەکانی پاسەوانە تایبەتەکانی خۆیەوە.
بەڵام خودی چینییەکان، هەروەها خودی ماو-یش ناهەقیان نییە وا بیریانکردبێتەوە- بەتایبەت لە ١٠ ساڵی کۆتایی ماودا.
(بژی سەرۆک ماو بژی سەرۆک ماو تسی تۆنگ بژی سەرۆک ماو)
پیاهەڵدانی جەماوەری نوێژکەر بوو لە مەیدانی تیانانمین لە سەنتەری شاری پەکین-دا. کە بەحەسرەت بینینی ڕوخسارە جوان و خۆشەویستەکەی ماو-ەوە بوون. لەڕێگەی ڕاگەیاندنی شۆڕشی ڕۆشنبیرییەوە لە ساڵی ١٩٦٦دا ماو ویستی سوود  لە جۆش و خرۆشی خەڵکی چین وەربگرێت بەرامبەر بەو بۆ زیندووکردنەوەی کۆمۆنیزم کە بەرەو کزی دەچوو، هەروەها بۆ گۆڕینی رۆڵی پارتی کۆمۆنیستی چین کە ئەو هەستی کرد لەناوەوە گەندەڵ بووە.شۆڕشە ڕۆشنبیرییەکە چینی هەڵگێڕایەوە، بووە هۆی پشێوی و کوێرەوەری. قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی جەماوەری لە توندوتیژییەکی هیستیریدا حوکمی شەقامەکانیان دەکرد. سەدان هەزار کەس کوژران یاخود ناچارکران خۆیان بکوژن لەناویاندا سەرۆکی چین و ڕکابەری ماو لیوشاوکی، کە ساڵی ١٩٦٩ لە زینداندا مرد. ماو لەوپەڕی خۆشحاڵیدا ڕایگەیاند (هەموو شتێک لە گەردووندا بریتییە لە بێسەروبەرییەکی گەورە). ئەمە قسەی ماو بوو کە ساڵی ١٩٦٨ بۆ میوانێکی کۆمۆنیستی ئوستوڕاڵی کرد بۆ بەستنەوەی نائارامییەکانی چین لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی قوتابیاندا لە ئەوروپا و لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ماو پێی وابوو چین لە چەقی شۆڕشێکی نوێی جیهانیدایە.
بەڵام ئەم خۆشحاڵییەی ماو زۆری نەخایاند و گۆڕا بە بێهیوایی. ساڵی ١٩٦٩ داوای لە سوپا کرد ئارامی بگێڕێتەوە بۆ وڵات و (لین بیاو)ی وەزیری بەرگری دەستنیشانکرد بە جێنشینی خۆی. بەڵام لین بیاو-یش ماو-ی نائومێد کرد. لە ساڵی ١٩٧١دا، هەڵهات بۆ باکور پاش ئاشکرابوونی پیلانێکی کوڕەکەی بۆ تیرۆرکردنی ماو. لین بیاو هەرگیز گەشتەکەی تەواو نەکرد: فڕۆکەکەی لە مەنگۆلیادا کەوتە خوارەوە.
ماو کە زانی چیتر ناتوانێت ئەو بێسەروبەرییە کۆنترۆڵ بکات و هەروەها لە ترسی پەلاماری سۆڤیەت ڕووی کردە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە شوباتی ١٩٧٢دا، چەندین ساڵ پاش هەوڵی دیپلۆماسی ورد و وریا، ڕیچارد نیکسۆنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتە پەکین بۆئەوەی بە شەخسی ماو ببینێت. ماو بە سوعبەتەوە پێی گوت :(لە هەڵبژاردنەکەدا من دەنگم پێدایت، من ڕاستڕەوەکانم خۆشدەوێت). دواتر ماو پێشنیاری بۆ ئەمریکییەکان کرد ئەو هێڵە دابمەزرێنن کە ناوی لێنابوو هێڵی ئاسۆیی و پێکهاتبوو لە هاوپەیمانی چەند نەتەوەیەک دژی فراوانبوونی سۆڤیەت؛ و چین و یەکێتی سۆڤیەتی لەخۆگرتبوو- ئەمە داواکردنی هاوپەیمانییەک بوو لەگەڵ وڵاتێکدا کە سەرۆک ماو بەدرێژایی ژیانی دوژمنایەتی دەکرد. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دواجار نائومێد بوو. پاش ئەوەی نیکسۆنی لە وەتەرگێت-دا لەکیس چوو (ئەو شتەی کە ماو هەرگیز تێی نەگەیشت)، هینری کیسنجەری بۆ مایەوە. بیروبۆچوونی ماو سەبارەت بە کیسنجەر ئەوە بوو کە ساڵی ١٩٧٥ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاوڕێی دێرینیدا، بە دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکور کیم ئیڵ سۆنگ ی گوت (کیسنجەر پیاوێکی خراپە). کیم ئیڵ سۆنگیش ئەو بۆچوونەی قبوڵ کرد و وتی کیسنجەر کەسێکی فێڵبازە. ئەمە بەپێی ئەو تۆمارانەی کە لە سەنتەری ویڵسۆن بۆ پرۆژەی مێژوویی جەنگی ساردی نێودەوڵەتی دەستکەوتوون. ماو پێی وابوو کێشەکە لەوەدایە کە کیسنجەر دەیویست لەنزیکبوونەوە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتدا کارتەکەی چین بەکاربهێنێت. بۆیە بە کیسنجەری گوت ئێمە پێمان وایە تۆ بەسەر شانی ئێمەدا قەڵەمباز دەدەیت بۆ مۆسکۆ، ئەویش بەتوندی ڕەتیکردەوە کە نیازێکی وای هەبێت. ماو هەستی كرد كە بارودۆخەكە زۆر لە بارودۆخی میونخ دەچێت: خۆرئاوا مەرایی بۆ رووسەكان دەكات وەك چۆن پێشتر لە ساڵی 1938دا بۆ ئەدۆلف هیتلەری كردبوو.
ماو دەترسا سەرەنجامی ئەم مەرایكردنە جەنگی لێ‌ بكەوێتەوە. ماو لە كۆتایی تەمەنیدا زۆر نیگەران بوو. ئەو هەرگیز نەیتوانیبوو لەنێوان هەڵوەشاندنەوەی نەزمی نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی پێگەیەك بۆ چین لەو جیهانەدا یەكێكیان هەڵبژێرێت. زۆربەی شۆڕشەكانی شكستیان هێنابوو. هەوڵەكان بۆ دروستكردنی پەیوەندیەكی یەكسان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا زۆر لەوە بەرهەمی كەمتر بوو كە چاوەڕوانی دەكرد.
ماو یەكێك لە شیعرەكانی خوهونی لەبەرخۆیەوە دەگوتەوە كە دەڵێت: کاتێک كە باران لە شاخەكانەوە دادەكات، زریان دەوارەكان پڕ دەكات لە ئاو. لە مانگەكانی كۆتایی تەمەنیدا ماو هەمان هەستی ئەو شاعیرەی هەبوو. هەستی دەكرد لەسەر تاوەرێك دانیشتووە و هەست بەو زریانە دەكات كە بەڕێوەیە. بەڵام دوای مردنی ماو شەڕ نەقەوما. بەڵكو نەوەی نوێ‌ی سەركردە چینییەكان دەستیان كرد بە چاككردنەوەی ئەو كارەسات و كوێرەوەریانەی كە چێرمان ماو لە ماوەی دوورودرێژی دەسەڵاتیدا هێنابووی بەسەر وڵاتەكەدا. لە تابووتە بلورینەكەیدا لە گۆڕەپانی تیانامین، ماو بێ‌ئاگابوو لەو گۆڕانكارییانەی دەوروبەر كاتێك كە چین بە خۆشحاڵییەوە باوەشی كردبوو بە سەرمایەداریدا. پەكین بووبوو بە شارێكی گەورەی درەوشاوە و وڵاتی چینیش بووبوو بە هێزە ئابوریەكەی جیهان، ئەوەش ئامانجێك بوو كە ماو نەیتوانی بەدەستی بهێنێت سەرەڕای ئەزموونە ئابورییە سەركێشەكانی.
یەكەمین جێنشینی ماو (دینگ زیاو پینگ) "داوای لە هاوڵاتیانی خۆی كرد بۆ سەردەمەكەی خۆیان بژین و هێزی خۆیان دەرنەخەن" ئەمەش ئامۆژگاریەك بوو كە هەتا ئەمدواییەش سەركردایەتی حیزب پەیڕەوی لێ‌ كرد. تەنیا لەگەڵ سەرهەڵدانی (زی جین پینگ) لە 1912دا كە ئەم چوارچێوەیە تێپەڕێنرا. (زی)یش وەكو ماو خەونی گەورەی هەیە: ماو شۆڕشی ویست بەڵام ئەم گەنجكرنەوەی نەتەوەی چینی دەوێت. ئەمیش وەكو ماو دەستكێشی بۆكس وەشاندنەكەی داناكەنێ‌. ئەم لەو نەوەیەیە كە لافیتەی سووریان بە تیانامیندا هەڵواسی و هەمان نیوە خودای دەپەرست.
لە ساڵی 1912 ەوە كە زی هاتووەتە دەسەڵات، دەستی داوەتە نەخشەی دوورخستنەوەی ركابەرەكانی و هەڵمەتی دەست پێكردووە بۆ پاككردنەوەكەی حیزب لە گەندەڵی و بە تایبەتیش هەڵمەتێكی بێ‌ بەزەیی دەست پێ‌كردووە دژی ئۆپۆزسیۆن. ناحەزان بەوە تۆمەتباری دەكەن كە وەكو ماو دەیەوێت كەسایەتییەكی پیرۆز بۆ خۆی دروست بكات. هەروەها وەكو ماو تسی تۆنگیش، هێشتا نەیتوانیوە بڕیار بدات نەزمی ئێستای جیهان تێك بدات یاخود لەناو ئەو ئەزمەدا شوێنێك بۆ چین بدۆزێتەوە.
بەم دواییە پروپاگەندە لە چیندا بڵاوبووەتەوە گوایا سەركردایەتی باڵای وڵات لە مەكتەبی سیاسی بەنیازن مەزاری ماو لە گۆڕەپانی پیانامین بگوێزنەوە بۆ زادگای خۆی لە گوندی شاوشان. ئەگەر ئەم پروپاگەندانە راست بن مانای وایە هەوڵێك هەیە بۆ رزگاربوون لە میراتیە ماوییەكەی ماو. بەڵام لەمە زەحمەتتر میراتیە رۆحییەكەیەتی.
ئەنجامدانی ئەم كارە پێویستی بە ئاشكراكردنی نهێنییەكانی حوكمی ماو و مێژووە تایبەتەكەی ئەو سەردەمە هەیە لەگەڵ پەرستنی كوێرانە. بەڵام ئەمە رووداوێكە لەوە ناچێت سەركردەكانی پارتی كۆمۆنیستی چین مەبەستیان بێ&


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure