كێشەی داعش لەگەڵ ژنان

بۆچوون / بیروڕا :: 09/09/2016

 

نووسینی/فاتمە سادقی

وەرگێرانی:پەیام زاهیر


دەڵێن كە ژنان كاریگەری زۆریان هەیە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشدا، قەسابخانەی داعش بۆ ژنانی یەزیدی لە عێراق و سوریا و مامەڵەپێكردنیان یارمەتیدەر بوو بۆ داعش، هەروەها شكستە هەندێكجار لەسەر دەستی ژنانی كورد لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگدا دەبێت.

ئاسانە كە چیرۆكێكی تۆڵە لەم بەرەوپێشچوونە ببینیت بەڵام خاڵێكی خوێندنەوەی قوڵتر بۆ ڕۆڵی سەرەكی ژنان لە ڕێبازی داعش یاخوود ڕۆڵی ئایندەیان لە بەرئەنجامەكەیدا.

كاتێك لە 2014 داعش ناوچەكەی گرت بۆ ئەوەی خەلافەتی سەربەخۆی خۆی دامەزرێنێت، دەیەویست بگاتە قۆناغێك كە جیهان بێتوانا بێت لە ئاستیدا، بۆیە پەنایبرد بۆ رفاندن، كوشتن، دەستدرێژی كردنە سەر و بە كۆیلە كردنی ژنان بە تایبەت لە نێو یەزیدییەكاندا.

بێبەزەیبوونی داعش بەرامبەر بە بەندە ژنەكانیان پەیامێكی ئاگاداركەرەوە بوو بۆ دوژمنەكانیان.
لە مانگی یەكەم و دووەمی 2016دا (human rights watch) چاوپێكەوتنی لەگەڵ 15 كچ و ژنی یەزیدی و 21 ژنی موسوڵمانی سوننی عەرەبدا كرد كە لە دەستی داعش هەڵاتبوون، زۆرینەیان زیاتر لە ساڵێك لە ژێر دەستی داعشدا بوون و دەڵێن كە ئەوانەی موسوڵمان نەبوون بە زۆر كراون بە ئیسلام پاشان بە كۆیلە كراون و دەستدرێژییان خراوەتە سەر -هەندێكجار لەلایەن چەند چەكدارێكەوە- هەروەها كڕین و فرۆشتنیان پێوە كراوە.
داعش توندووتیژی دەروونی و جەستەیی بەرامبەر ژنان بەكاردەهێنێت بە بەكارهێنانی فەتواكانیان، لەمە خراپتر ئەم ڕەفتارانە گوازراوەتەوە بۆ گروپە توندڕەوەكانی تر وەك بۆكۆ حەرام لە ئەفریقا كە لە سەرەتای 2015دا دڵسۆزی خۆی بۆ داعش دەربڕیبوو.

ئایدیۆلۆجیای ئەم گروپە داوای سڕینەوەی مافی ژنان دەكات و خاوەندارێتیان دەگەڕێنێتەوە بۆ خێزان یان ئەو پیاوانەی كە خاوەنیانن، خولی ژیانی ئافرەتان دەبێت لە ماڵەوە تەواوبێت لە بەخێوكردن و ئامادەكردنی موجاهیدی نوێدا بۆ دەوڵەتەكە.

ئەو ژنانەی كە بیانەوێت جگە لە ڕۆڵی هاوسەر و دایك لە دەرەوەی خێزاندا بە دوای سەربەخۆیی خۆیاندا بگەڕێن بە توندی تەمبێ‌ دەكرێن.

لە دژی ئەم زەمینەیە، ئەمە زۆر گاڵتەجاڕییە بۆ داعش كە سەربازی ژن ببینێت لە هێڵەكانی پێشەوەی جەنگدا كە لە دژیان دەجەنگێن لە سوریا و عێراق.لەبیرنەكراوترین وێنە دیمەنی ڕزگاربوونی شاری مەنبەجی سوریا بوو كاتێك ژنەكان پەچەكانیان دەسووتاند.ئەم نیشانە بەهێزانە كاریگەری ماوە كورت و درێژخایەنی هەیە، لەبەرئەوەی داعش ژنی لە نێوەندی ڕێبازەكەیدا داناوە بۆیە ژنان هەڕەشەیەكی شاراوەن بۆ ئەوان.


و/پەیام 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە