نەوت لەلای ....

بۆچوون / بیروڕا :: 08/09/2016


هەر وەك چۆن چەقۆ لەلای قەساب كەرەسەیەكی نان پەیداكردنە كەچی مەڕی بێ‌ ویژدان حسابی چەكی كۆمەڵكوژی بۆ ئەكات، نەوتیش بەهەمان سورەت تەعریفی جیاجیای هەیە. مەسەلەن بۆ نموونە: 
1. لای جیۆلۆجییەكان: پاشماوەی دووگ و بەزی دایناسۆر و دەعبا كۆنەكانە، بە میراتیی ماوەتەوە بۆ دایناسۆر و دەعبا تازەكان خوابیانپارێزێ‌.
2. لای مامۆستای كیمیا: شلەیەكی سیحراوییە كە هەم تەیارە ئەباتە كەشكەلانی فەلەك، هەم بەعزە حیزبێكیش ئەبات بە ناخی عەرزا.
3. لای سەدام: تەنكییەكی جوان و بەرزە لە خلیج دانراوە بۆ ئەوەی من بیكەم بە نیشانە
4. لای دایكی مناڵەكان: مڵۆزمێكە حەفتەی دوو پڵیتە رەق ئەكات
5. لای مرورەكەی كەلار: ئەم سەگبابە قوڕمساغێكە، رۆژ نییە خۆی و تەنكەرەكەی حادیسەیەك نەقەومێنن
6. لای ئەنجومەن: مەتەڵێكی سەیرە. وەرەقەكەی لە هاوینا تەوزیع ئەكەن خۆی لەدوای نەورۆز 
7. لای دكتۆری مناڵان: شتێكی باش بوو، جاران مناڵ ئەیخواردەوە و ئەیانهێنا بۆ عیادە. ئێستا ئەوەش نەما.
8. لای سعودەكان: بەشێكە لە مارەیی دایكمان 
9. لای هەڤاڵ وانێك: بە قورعان نازانم چییە، بەس برادەرێك بەناوی خۆیەوە بۆمی ئەفرۆشێت بە نیوەیی.
10. لای حكومەتی هەرێم: ئەو كوڕە كۆرپەیە بوو كە لەباتی گونی گوێچكەیم بڕی

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure