1 . هه‌ركاتێك هه‌ستمان كرد كوردایه‌تی تینی نه‌ماوه ئه‌توانین فتیله‌كه‌ی كه‌ركوك هه‌ڵبڕین و به‌غدا بڕه‌نجێنین. ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه‌ش نه‌وعێكی تربوو یه‌كسه‌ر نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوكی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین به دوو كوته‌وه.
2 . ئاسهوارناسهكان ئه‌ڵێن وه‌ختی خۆی كه‌شتییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی نوح له‌سه‌ر ماسته‌ر پلانه سیاسی و ئیدارییه‌كه‌ی كه‌ركوك دروستكراوه و له هه‌موو بابه‌تێك جووتێكی تیایه، ئیللا ئاسایشه‌كه‌ی نه‌بێ كه به‌داخه‌وه ئاسایشێكی یه‌كگرتووی لهحیمكراوی كوردی دۆ نه‌دیوه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه پسپۆڕان قه‌ناعه‌تیان وایه شیعره‌كه‌ی حه‌زره‌تی نالی كه ئه‌فه‌رموێ ئاسمانی حوسنی مهحبوبم دوو هیلال و دوو شه‌و و نازانم چی، ئاسمانهكه رێك به‌ری ئه‌مبه‌ری كه‌ركوكه له چایخانه‌ی حهسیرهكهوه تا ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا.
3 . كه‌ركوك به ته‌نیا هه‌ر قودس و دڵ و سیقه‌تۆره‌ی كوردستان نییه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه شتێكی تری توركیاش بێ به‌و ده‌لیل و زیئبهقهی كه هه‌ر عانێ هینی هه‌ستێ چاو له‌و شاره زه‌ق ئه‌كاته‌وه.
4 . كه‌ركوك جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مه‌سئولی عه‌سكه‌ری و پۆلیسیی كوردی كردۆته ئیمپراتۆری جیقنی نه‌وت، له‌هه‌مانكاتیشدا شوێنی ماره‌بڕین و شهكراوخواردنهوهی نهێنی ژنی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵێكی تریانه خوا موباره‌كی بكات ئیشه‌ڵڵا.