بۆ سه‌ری شه‌رمه‌زاریی ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 04/09/2016

حوكمه‌ت: بڕوا ناكه‌م قه‌ت تۆم عه‌زێت دابێ
شه‌عب: چۆن ده‌بێ فكرت نه‌بێ تیرت له‌ جه‌رگم كارییه‌؟
ئه‌و ده‌مه‌ی بووم به‌ نیشانه‌ی تیری تۆ یادی به‌خێر
+++
رۆژنامه‌نووس: سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ت چی‌ لێ كردوویت؟
حیزب: ده‌ردێكی دامێ ده‌رمانی نه‌كرد
شه‌ماڵ به‌ به‌فری كوێستانی نه‌كرد
+++
ته‌له‌فونێك له‌وبه‌ره‌وه‌: ئه‌وه‌ بۆچی‌ له‌ سی‌ویه‌كی ئابا لۆگۆی جه‌ریده‌كانتان ره‌ش كردبوو؟
جوابی ئه‌مبه‌ر: ره‌شم پۆشیوه‌ ره‌شتر له‌ بانی
ته‌عزێباری تۆم ناشێ نه‌یزانی!!
+++
به‌ڵگه‌: كابرا له‌ مافیای نه‌وتایه‌ كه‌چی‌ داوای چاكسازی ئه‌كات، شتی وا ئه‌بێ؟
جواب:شیرین كه‌لامه‌، باڵا نه‌مامه‌
كێ دیویه‌ داربه‌ڕوو بگرێ شه‌مامه‌؟!
+++
ساقی:پرزه‌ت لێ بڕاوه‌ كورده‌، چیت لێ بكه‌م؟
كورده‌:زیندووم كه‌ره‌وه‌ به‌ جامێكی پڕ
به‌ڵكو بمێنین بۆ خه‌مێكی تر
+++
موزیع: جه‌ماعه‌ت له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ن چییان پێ‌ بڵێم؟
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ: با بێنه‌ خوار و بێنه‌ خوار، بێنه‌ خوارێ به‌جارێ
دنیام لێ بووه‌ به‌ زرێبار له‌به‌ر گێلگێله‌دارێ
+++
ئاشتی هه‌ورامی: تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ ده‌م به‌هاواری؟.. ده‌ سه‌برت بێ.
كارمه‌ند: ئه‌ونه‌ سه‌برم كرد تاقه‌تم بڕیا
ماڵ سه‌بر بڕمێ په‌رده‌ی دڵ دڕیا
+++
ئه‌م: هه‌ڤاڵانی خواره‌وه‌ موشكیله‌مان لێ بڕاوه‌، چی‌ بكه‌ین؟
ئه‌و: بۆی‌ دێنم بۆی‌ دێنم، بۆی‌ دێنم له‌ بۆكانێ
گه‌ر لێره‌ گیر نه‌یه‌، ئه‌چمه‌ ئه‌وپه‌ڕ دنیایێ
+++
هه‌ڤاڵ: شته‌كه‌ له‌تام ده‌رچووه‌ ئوستاز، چار چییه‌؟
دیلان: بیشۆره‌وه‌، با ده‌ست له‌ ده‌ست دیاری بێ
با قوڕ خه‌ست بێ و بۆ سه‌ری‌ شه‌رمه‌زاریی بێ

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure