خوشكى حه‌كه‌مه‌كه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 06/04/2016

دواڕۆژ

یه‌كه‌م: یارییه‌كه‌ى به‌ینى ریاڵ و به‌رشه‌ت بینى؟
دووه‌م: ئا بینیم زۆر ناخۆش بوو. زۆر به‌زه‌ییم به‌ هینا هاته‌وه‌.
یه‌كه‌م: به‌ (میسی) یدا؟
دووه‌م: نه‌خێر. به‌ خوشكى حه‌كه‌مه‌كه‌دا.
     ***** 
ئه‌م: خانوویه‌كیان له‌ گه‌ڕه‌كى ئێمه‌ دروست كردووه‌، ئه‌ڵێ ى نیشانه‌ى پرسیاره‌.
ئه‌و: یه‌عنى ئه‌وه‌نده‌ خواره‌؟
ئه‌م: نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ و كه‌شخه‌یه‌ كه‌ بیبینت یه‌كسه‌ر ده‌م دائه‌چه‌قێنى!.
     ***** 
ئه‌حمه‌د: ئه‌زانى بۆچى به‌ مه‌سئول ئه‌ڵێن فیل؟
مه‌حمود: ئاسانه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گوێ ى زۆر زله‌. ئه‌توانێ هه‌موو داواكارییه‌كان پشت گوێ بخات.
     ***** 
مامۆستا: ناوى شتێكم پێ بڵێ زۆر زۆر ناسك بێ.
ته‌له‌به‌: نۆبه‌ره‌ى رێواس.
مامۆستا: كوڕم كه‌ ئه‌ڵێم ناسك مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌ بچوكترین شت خراپ ببێ.
ته‌له‌به‌: مامۆستا هینه‌، ده‌ستنوێژه‌.
مامۆستا: نه‌خێر ده‌وڵه‌تى كوردى یه‌.
     ***** 
سین سوعال: فه‌رق چى یه‌ له‌ به‌ینى كوردستان و فلیمى هندى دا؟
جیم جه‌واب: مه‌علومه‌ خه‌په‌ گیان. هه‌موو فلیمێكى هندى دووسێ بارانى تیایه‌، به‌ڵام له‌ كوردستانا هه‌موو بارانێك دووسێ حه‌وزى ماسى ئه‌كات به‌ فلیم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure