دایكی‌ سیاسه‌ت

بۆچوون / بیروڕا :: 30/08/2016

د.شێركۆ عەبدوڵـڵا‌‌

 + ببوره‌ ئوستاز .. مه‌جال هه‌یه‌ نه‌ختێك پژملم هه‌ڵكڕێنم؟!.
-  دیسان فكره‌ی‌ چیرۆك‌و شتت بۆ هاتووه‌؟!.
+  نا.. ئه‌مجاره‌ مه‌سه‌له‌كه‌ چیرۆك نییه‌.. قانونێكی‌ تازه‌یه‌و هه‌تا نه‌یخورێنم باش لێی‌ حاڵی‌ نابم
-  یه‌عنی‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆزه‌ كه‌لـلە‌پووت؟!.
+  به‌عه‌كسه‌وه‌ زۆر ساده‌یه‌.. ئه‌ڵێ‌ میلله‌تی‌ به‌سیت نیعمه‌تێكه‌ بۆ به‌شه‌رییه‌ت.
-  به‌سیتی‌ وه‌كو چۆن؟.
 + وه‌كو خۆمان قوربان.. ته‌ماشاكه‌ كابرا به‌ كۆسته‌رێكه‌وه‌ رێك یه‌ت له‌به‌رده‌می‌ مروردا به‌ موخالیفی‌ پێچ ئه‌كاته‌وه‌.
-  مروره‌كه‌ش قیڕ ئه‌یگرێ‌.
+  نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا.. به‌ یه‌ك سه‌لامی‌ ساده‌ نه‌جاتی‌ ئه‌بێ‌.. هه‌ر له‌ جامه‌كه‌وه‌ ده‌ستێك ده‌رئه‌هێنێ‌و ئه‌ڕوات.
-  جا ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ ساده‌ییمانه‌؟.
+  به‌ڵێ‌ ئه‌ی‌ چۆن .. یان مه‌سه‌له‌ن ئه‌بینی‌ كابرا به‌قه‌د جیڤارا رقی‌ له‌ وه‌زعه‌كه‌یه‌ كه‌چی‌ هه‌ر كه‌ مه‌سئولێك بانگی‌ كردو ره‌سمێكی‌ له‌گه‌ڵدا گرت فه‌وره‌ن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریزی‌ نیشتمانیی‌. بۆچی‌؟ چونكه‌ ساده‌یه‌.
-  خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ قه‌ناعه‌تم پێ‌ ئه‌كه‌ی‌ هه‌تیو.
 + راوه‌سته‌ با نموونه‌ی‌ ترت عه‌رز كه‌م.
-  ئیجاب ناكا رۆڵه‌ ئه‌یزانم.. ته‌وقه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغانه‌.
 + ئه‌وه‌ تۆ بۆچی‌ هه‌موو شتێك ئه‌به‌یته‌وه‌ بۆ سیاسه‌ت، ماڵم ئاواكردی‌ یاخوا.
-  ئه‌ی‌ بیبه‌مه‌وه‌ بۆ كوێ‌؟.
 + بیبه‌ره‌وه‌ بۆ ئیقتیساد.
 - ئێ‌ ئاخر كوڕی‌ خۆم، ئیقتیساد دایكی‌ سیاسه‌ته‌.
 + ئۆوو .. ئه‌مه‌ بۆیه‌ ئه‌ڵێن سیاسه‌تی‌ ئێره‌ دایك حـ .. 
-  وس هه‌تیو ته‌واوی‌ نه‌كه‌ی‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure