ده‌می‌ موعاره‌زه

بۆچوون / بیروڕا :: 29/08/2016

ئه‌حمه‌د: ئه‌ڵێن هه‌ساره‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ وه‌كو عه‌رز وایه‌ به‌س حه‌یفێكم نه‌ختێك دووره‌.
مه‌حمود: چه‌ند دووره‌؟.
ئه‌حمه‌د: 2 ساڵی‌ تیشكی‌.
مه‌حمود: ئۆو .. یه‌عنی‌ به‌قه‌د كۆنگره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌؟!.
***

ئازاد: مه‌عقوله‌ هوشیار زێباری‌ چوارسه‌د پاسه‌وانی‌ هه‌بێ‌؟!.
نه‌وزاد: بۆچی‌ مه‌عقول نییه‌ برا؟ .. به‌قه‌ده‌ر په‌نجا پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وت پاره‌ی‌ تێچووه‌.
***
رۆژنامه‌نووس: كامیان زۆر خه‌ته‌رتره‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ هه‌رێم؟ توركیا یان ئێران؟.
مه‌سئول: راستت ئه‌وێ‌؟.
رۆژنامه‌نووس: ئه‌رێ‌ وه‌ڵڵا.
مه‌سئول: حیزبه‌كانی‌ خۆمان.
***
ئه‌م: ئه‌كته‌ری‌ كورد داهاتی‌ زیاتره‌ یان ئه‌كته‌ری‌ ئه‌وروپی‌؟.
ئه‌و: ته‌بعه‌ن ئه‌كته‌ری‌ كورد.
ئه‌م: كوڕه‌ ویژدانت بێ‌. له‌ ئه‌وروپا ئه‌كته‌ری‌ وا هه‌یه‌ بۆ ده‌ورێك چوار پێنج ملیۆن دۆلار ئه‌كه‌وێ‌.
ئه‌و: ئینجا چییه‌ ئێمه‌ش ئه‌كته‌ری‌ وامان هه‌یه‌.
ئه‌م: كام ئه‌كته‌ره‌؟.
ئه‌و: په‌رله‌مانتاره‌كان.
***
یه‌كه‌م: ترحێو له‌م جیهازانه‌.. من به‌ مناڵی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ ریخۆڵه‌ كوێره‌م كردووه‌ كه‌چی‌ دوێنێ‌ سۆنه‌رێكیان بۆ گرتم ئه‌ڵێ‌ ریخۆڵه‌ كوێره‌ته‌.
دووه‌م: پیته‌ری‌ كوڕی‌ شه‌معونی‌ دراوسێمان ناوی‌ له‌ كوێ‌ هاتبێته‌وه‌ باشه‌؟! .. له‌ شه‌ریعه‌.
***
موزیع: قوربان ئێوه‌ پێتان خۆشه‌ چی‌‌و چی‌ داخرێن؟.
قوربان: قه‌ندیل‌و ده‌می‌ موعاره‌زه‌و.
موزیع: ئێ‌؟.
قوربان: مه‌كته‌به‌كانی‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure