+ كوردستان چوار پارچه بوو، خۆمان خه‌ریكین ئه‌یكه‌ین به شه‌ش حه‌وت كوته‌وه. بڕوخێ ئیستیعماری بریتانیا.
+ ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان مه‌عاشی پێ نه‌درا. مه‌رگ به‌ر مالیكی.
+ رۆژنامه‌نووسێكی تر له دهۆك تیرۆر كرا. مردن و سه‌رشۆڕی بۆ سه‌دامی دیكتاتۆر.
+ بازاڕی ئازاد ده‌ستی خستووه‌ته بینه‌قاقامان. داڕزێ رژێمی سۆشیالیزم.
+ په‌رله‌مان ئه‌وه ساڵێكه داخراوه، شه‌رمه‌زاربن داگیركه‌رانی كوردستان.
+ گه‌وره و بچوكی نه‌ماوه، بڕوخێ سیستمی عه‌شایه‌ری.
+ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له خه‌بات و قوربانیدانی پێشوویان په‌شیمانن، ده‌ك هه‌لا هه‌لا بیت حكومه‌تی مۆزه‌مبیق.