گاجووت

بۆچوون / بیروڕا :: 25/08/2016


    + گاجووت چی ئەكات؟
-جاران عەرزی ئەكێڵا.
+ ئافەرم.. ئەی ئێستا؟
-ئێستا بە پیكابی دوو تەنی موسابەقە لەگەڵ لیگزس ئەكات.
+ چیتر؟
-كە پێچ ئەكاتەوە ئیشارەت داناگیرسێنێ‌.
+ چیتر؟
-تا مرور نە بینێ‌ قایش نابەستێ‌.
+ چیتر؟
-لەناو ماڵانا نێرگەلەخانە دائەنێ‌.
+ چیتر؟
-سەیارەكەی لەبەر گەراجی ماڵی ئێوا دائەنێ‌ و ئەچێ‌ بۆ پیاسەی ناوبازاڕ.
+ چیتر؟
-بە پارەی قاچاخ ئەچێ‌ بۆ عەمرە.
+ چیتر؟
-نیوەشەویش جوابی رەقەمی علوج ئەداتەوە.
+ چیتر؟
- لە خوتوخۆڕایی سەدی حەڤدەكە لە كیس خۆی ئەدات.
+ چیتر؟
- لە تەنیشت مەتعەمەكەی خۆیەوە مەتعەمێكی تر ئەكاتەوە.
+ چیتر؟
-شێر عاجز ئەكا و ئەچێ‌ چەقەڵێك ئاشت ئەكاتەوە.
+ چیتر؟
-سوئالی مەمنوع ئەكات.
+ بڵێ‌ حاشاحازری هەتیو.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure