كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

بۆچوون / بیروڕا :: 24/08/2016


ئەم نان ئەبڕێ‌، ئەویشیان دۆ           دڵسۆز سەرگەردانە و تڕۆ
ژەهر بۆتە حەڵوا و گەزۆ                 كوڕە شیرینەكەم بڕ‌و

رەحم و سۆز كۆچیان كردووە          ویژدان دەمێكە مردووە
(دار) ناوەڕاستیشی گووە              كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

قەرارمان هەمووی پەلەیە              تا چاوبڕكات نێرگەلەیە
پێرار عەینی ئەم حەلەیە              كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

ئاوارەی ناوشاری خۆمم              بشكوژرێم تڕی بن گۆمم
پیاوی عەجەم و هی رۆمم            كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

سەردەمی پیتزا و بایكۆتە           دیقیش كەی هەر خەتای خۆتە
فریادڕەس لە پەتریپۆتە             كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

ئەحمەد رقی لە مەحموودە          حاتەمەكەشمان حەسوودە
چەند رەخنە بگری بێ‌ سوودە       كوڕە شیرینەكەم بڕۆ

ژێر خاكمان یەكپارچە نەوتە        كەچی مەعاش پاشەكەوتە
سەلەفیمان كۆنە رەوتە              كوڕە شیرینەكەم بڕۆ
گیرفان و عەقڵ خاڵی یە             (راپ) گۆرانیی خۆماڵی یە
بەم گەرما و بەم گرانی یە           لەمڕۆ زووتر نی یە بڕۆ

كەئیش بەدەست كاك فڵان بێ‌ و   دنیا دنیای شەولەبان بێ‌
ئێرە با هەر بۆئەوان بێ‌             كوڕە شیرینەكەم بڕۆ 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure