غه‌ڵه‌ته‌كانی‌ موعاره‌زه‌

بۆچوون / بیروڕا :: 23/08/2016

 1
یه‌كه‌م: باوكم كه‌ توڕه‌ ئه‌بێ‌، خۆی‌ لێ‌ ئه‌بێته‌ دكتۆر ئه‌ڵێ‌ عیلاجت ئه‌كه‌م.
دووه‌م: باوكی‌ من ئه‌بێت به‌ مه‌ڕه‌كه‌ی‌ حه‌زره‌تی‌ ئیسماعیل، ئه‌ڵێ‌ به‌قوربانت بم.
سێیه‌م: باوكی‌ من ئه‌بێت به‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌ڵێ‌ وات لێ‌ ئه‌كه‌م هه‌تا ماوی‌ هه‌ر بیخولێنیته‌وه‌.
***

2
ئه‌م: زۆر عه‌جیبه‌، ئه‌زانی‌؟ له‌م ئۆلۆمپیاته‌دا یاریزانه‌كه‌ی‌ روسیا ناوی‌ حه‌سه‌ن بوو، ئه‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر ناوی‌ (سێرجێو) بوو.
دووه‌م: ئینجا ئه‌وه‌ چییه‌؟! ئێمه‌ مه‌سئولی‌ جه‌بهه‌كه‌مان ناوی‌ (سه‌لام)ه‌و قسه‌ڕه‌قی‌ حیزبه‌كه‌شمان ناوی‌ (هێمن)ه‌.
***

3
هاووڵاتی‌: ره‌حمه‌ت له‌ باوكی‌ پێشینان كه‌ كه‌لیمه‌ی‌ (تڕحێو)ی‌ داهێنا.
مه‌سئول: بۆۆۆ؟.
هاووڵاتی‌: ئه‌گینا ئه‌بوایه‌ بموتایه‌: «ئیمانم به‌م سیاسه‌ته‌ی‌ جه‌نابت نییه‌ كه‌ هه‌موو جارێ‌ وه‌كو خه‌ڕه‌ك بۆمانی‌ ئه‌ڕێسیته‌وه‌»
***

4
رۆژنامه‌نووس: كێ‌ تۆی‌ كرد به‌ پارتی‌؟.
یه‌كه‌م: من به‌رنامه‌ راست‌و دروسته‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ حیزب.
رۆژنامه‌نووس: ئه‌ی‌ تۆ؟.
دووه‌م: من غه‌ڵه‌ته‌كانی‌ موعاره‌زه‌.





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure