جرت و فرت

بۆچوون / بیروڕا :: 11/08/2016

 + له‌ وڵاتێكدا ئه‌ژین هه‌موو شتێك تیایدا تیكراره‌، ئیلـلا  گۆڵمه‌زی به‌عزێك له‌ مه‌سئوله‌كان نه‌بێ‌.
     *****
 + ماسی‌ له‌ به‌حرا چه‌ند پێویستی‌ به‌ گۆچانه‌، حكومه‌تیش ئه‌وه‌نده‌ پێویستی‌ به‌ ویژدانه‌.
     ***** 
+  ئه‌و براده‌ره‌ ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی‌ دنیای‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ بوایه‌، ئه‌یخسته‌ سه‌ر K24.
     *****
+  به‌عس به‌شێكی‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ كاول كرد، خۆمان به‌شه‌كه‌ی‌ تری‌.
     ***** 
+  - رۆژنامه‌نووس: زه‌حمه‌ت نه‌بێ‌ تۆ چی‌ مه‌سئوله‌كه‌یت؟
-په‌یژه‌. 
     ***** 
+  ئه‌گه‌ر جرت و فرت نه‌تیجه‌ی‌ هه‌بوایه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان فوئاد حسێنی‌
 ئه‌نارد بۆ سوریا.
     ***** 
+  به‌ ته‌مان كاره‌با ته‌سلیمی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بكه‌ن و كامێرای‌ ژووری‌ نووستنه‌كه‌شمان ته‌سلیمی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌.
     ***** 
+  هه‌یه‌ ئاگای‌ له‌ مه‌حمود بێ‌ زه‌وا نییه‌، هه‌شه‌ له‌ مه‌عاشی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان.
     ***** 
+  حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ بوایه‌ ئاژه‌ڵێكی‌ زۆر ناشیرین ده‌بوو، چونكه‌ ده‌ستی‌ كورته‌ و زمانی‌ درێژ.
     ***** 
+ ئۆباما بیر له‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌كاته‌وه‌، مه‌سئوله‌كانی‌ ئێره‌ له‌ ئاینده‌ی‌ مناڵه‌كانی‌ خۆیان.
     *****
 + هه‌ندێك په‌ڕله‌مانتار نازانن قسه‌ بكه‌ن، هه‌ندێكی‌ تریان نازانن قسه‌نه‌كه‌ن. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure