براگه‌وره‌

بۆچوون / بیروڕا :: 05/04/2016

دواڕۆژ
+ براگه‌وره‌ى چێشت لاى كورد برنج و فاسۆلیایه‌.
+ هه‌تا رۆژى قیامه‌ت براگه‌وره‌ى عاله‌م ئه‌مریكاى زۆڵه‌.
+ براگه‌وره‌ له‌ ماڵدا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مجار قاپى بنكڕه‌كه‌ى ئه‌ده‌نێ.
+ جاران براگه‌وره‌ى عه‌ره‌ب جه‌مال عه‌بدولناسر بوو ئێستا دیشداشه‌له‌به‌ره‌كه‌ى قه‌ته‌ره‌.
+ براگه‌وره‌ دایم ژوورى عه‌لاحه‌ده‌ى خۆى هه‌یه‌.
+ له‌ ته‌عزێى باوكیدا خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌رخۆشى له‌ براگه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
+ كه‌ حه‌مامیان دائه‌خست، دووهه‌مین كه‌س براگه‌وره‌ ئه‌چووه‌ حه‌مام بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى گه‌رم ببێ ئینجا خۆى بشوات .
+ براگه‌وره‌ له‌ ئاواییدا باشترین مڵكه‌كه‌ ئه‌بات بۆ خۆى.
+ براگه‌وره‌ى حیزبه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌وعید و شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیارى ئه‌كات.
+ براگه‌وره‌ له‌ حیزبدا ئه‌و هه‌ڤاڵه‌یه‌ كه‌ به‌هێزترین ته‌كه‌تولى لایه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure