هێڵی سوور

بۆچوون / بیروڕا :: 10/08/2016

-وەرە پێشەوە با سوئالێكت لێ‌ بكەم.
+ جارێ‌ سوئالم لێ‌ مەكە بەگم.. روخسەت بفەرموو من شتێكت عەرزكەم.
-هەر داوای قەرز نەبێ‌ قەینا.
+ نا.. قەرز نی یە..مەسەلەیەكی فیكری و ویژدانی یە چوار پێنج شەوە پێوەی ئەتلێمەوە.
-هاتوچۆكەی فوئاد حسێنە.
+ نەبابە.. عەرزت ئەكەم فیكری و سیاسی یە. ئەم عەرەبە داماوانەی ئێرە بۆچی ئەوەندە نەگبەتن؟
-نەگبەتن؟!
+ ئەرێ‌ وەڵـڵا... فەقیرانە ئێمە بەداعشیان ئەزانین و داعشیش حسابی كافریان بۆ ئەكا.
-ئێمە بەداعشیان ئەزانین و داعشیش حسابی كافریان بۆ ئەكات؟
+ ئەرێ‌ وەڵـڵا. فەقیرانە بوون بە كوردەی لە هەردوو جەژن بێبەری.
-كوردی چی هەتیو؟! عەرەبن عەرەب.
+ ئینجا با عەرەب بن گەورەم، قەیچێكا؟!.. موهیم ئەوەیە لە ئینتیخاباتا دەنگمان بۆ بدەن.
-گوێ‌ بگرە كەلـلەپووت..بەسەری ئەولادت، جارێكی تر باسی ئینتیخابات بكەی لێت عاجز ئەبم.
+ وەڵـڵاهی تۆ عاجز ببی منیش عاجز ئەبم.
-نابێ‌ قەلەمون..وەختێك من لێت عاجز ئەبم نابێ‌ تۆش لێم عاجز ببی. خۆ موسابەقە ناكەین!
+ یەعنی كە تۆ خۆت لێم عاجز كرد من چی بكەم؟
-تەحەمول و ماستاو و سكووت.
+ ئاخر بۆ؟
-چونكە من هێڵی سوورم.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە