گوڵاڵه‌ى سه‌روپێ

بۆچوون / بیروڕا :: 08/08/2016

+ ئه‌هـ ره‌بى ئاهو نزوله‌ى ئێمه‌ خوا له‌ناوتان به‌رێ.
-هێواش كوڕى عاسمان هێواش.. ئه‌ته‌وێ بمانكه‌ن به‌ قوربانى فیشه‌كێ.
+ گه‌وره‌م خۆ من دوعا له‌وان ناكه‌م..دوعا له‌و زانا ژاپۆنیانه‌ ئه‌كه‌م. ره‌بى له‌وه‌ كورته‌بنه‌تر بن.
-چییان كردووه‌ ئه‌م هاجووج و ماجووجانه‌؟
+ گه‌وره‌م هه‌ر پیازى داماو مابوو هاتن ده‌ستكاریى ئه‌ویشیان كرد. ئێستا پیازیان وا لێ كردووه‌ كه‌ بیجنیت چاوت ئاو ناكات!.
-جا تۆ بۆچى پێت ناخۆشه‌؟!.
+ چۆن پێم ناخۆش نه‌بێ قوربان.. ئێمه‌ هه‌موو جارێ كه‌ حه‌ز بكه‌ین بگرین له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانا ئه‌چینه‌ موبه‌ق و یه‌ك دوو سه‌لك پیاز قاش ئه‌كه‌ین و هۆن هۆن ئاو به‌چاومانا دێته‌ خوارێ.. به‌ڵام له‌مه‌ولا ئه‌مه‌شمان نامێنێ.
-یه‌عنى مه‌وزوع نى یه‌ پێى بگرین؟
+ نه‌وه‌ڵـڵا حه‌رام.
-مه‌وزوعى مه‌عاش، په‌ڕله‌مان، كاره‌با، فیت په‌مپ.......
+ به‌گم ئه‌مانه‌ بۆ گریان ده‌ست ناده‌ن.. ئه‌مانه‌ خوا دایناون بۆ پێكه‌نین.
-ئێوه‌ به‌و قوڕبه‌سه‌رى یانه‌ پێ ئه‌كه‌نن؟!
+ به‌ڵێ به‌ڵێ... قا قا خۆمان و مه‌سئوله‌كانمان پێ یان پێ ئه‌كه‌نین.
-به‌خوا میلـله‌تێكى عه‌كسن هه‌تیو.
+ ته‌بعه‌ن میلـله‌تێكى عه‌كسین.. لاى ئێمه‌ به‌گم ئه‌زانى چى؟
-چى؟
+ لاى ئێمه‌ شێخ مه‌حشى ناوى خواردنه‌ و (گوڵاڵه‌ى سه‌روپێ)ش ناوى ئافره‌ته‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure