تایتڵی نییە

بۆچوون / بیروڕا :: 07/08/2016

نیگای چاوت
سیاسەتی حكومەتە
دڵی منیش
وەزعی سیاسیی نیشتیمان
بۆیە ئاوا لەت‌و پەتە
+++

عیشقی تۆ كەڵەگایەكە
كیمیا ئەكات بە هەندەسە
دووریت، عەینەن
وەزعی كارەبای هەرێمە
لاڵیش ئەهێنێتە قسە
+++

حیكمەتێكی سادەو گران
ئەڵێ لالۆ
گوێ‌ رابگرە
لەڕاوێژی دڵسۆزی خۆ
هەموو جارێ دوو (شت) بشۆ
یەكەم، دەستت پێش نانخواردن
دووەم، تەلەفزیۆنەكەت
پاش كۆبوونەوەی حیزبەكان
+++

لە بەعزێ شوێن
میللەت گێلە
بەعزێكی تر
نەخێر حكومەت گەمژەیە
بەعزێ شوێنیش
میللەت كۆرپەیەكە برسی‌و
ریفراندۆم
مەمكەمژەیە 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure