كتێبه‌ پڕفرۆشه‌كان

بۆچوون / بیروڕا :: 04/08/2016

له‌خۆڕایى گله‌یى مه‌كه‌ن بڵێن كتێب و سه‌قافه‌ت له‌ كوردستاندا بازاڕیان نى یه‌. ئێوه‌ خۆتان له‌ سنعاته‌كه‌ نازانن و هاتوون به‌ ماركیز و پۆرخیز و مۆرخیزه‌وه‌ نووسان. خه‌ڵك تاقه‌تى ئه‌و توڕه‌هاته‌ ئه‌ده‌بییانه‌ى كیشوه‌ره‌كه‌ى میسى و نیمار و سواریزى نى یه‌. وه‌رن شتى محه‌لى و گه‌رم و گوڕ بنووسن بزانه‌ كتێبتان ئه‌كه‌وێته‌ عه‌رز.
به‌نده‌ هه‌ر بۆ رێنمایى جه‌نابتان كۆمه‌ڵێ ناونیشان پێشنیار ئه‌كه‌م كه‌ - عه‌یب نه‌بێ -له‌سه‌رى بنووسن و چیتان په‌یداكرد به‌ شه‌ریكى.
ناونیشانه‌كان
1- چۆن سه‌رى خۆمان هه‌ڵبگرین؟ - رێنمایى كۆمه‌ڵایه‌تى-
2- خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانى پاڵاوگه‌ و كۆمپانیاكان. - هه‌ڵماڵینى ده‌رپێ ى ئابووریى-
3- ئینسكلۆپیدیاى ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ى نقه‌یان نه‌كرد.- مه‌وسه‌عه‌-
4- سیاسه‌تى كورد له‌ فۆلكلۆرى توركیدا.- لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى و ئه‌ده‌بى-
5- مه‌سئوله‌كان.. برایانى كارامازۆڤ. - رۆمانى گوێ ئاگردان-
6- سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانى خیانه‌ت. - لێكۆڵینه‌وه‌ى ژێر پرده‌كه‌- 
7- قه‌دبڕێكى مسۆگه‌ر بۆ رسواكردنى مه‌سه‌له‌ى كورد. - كۆمه‌ڵێك وتار به‌ نموونه‌وه‌-
8- حاجى قادر نه‌یه‌یته‌وه‌. - ئامۆژگاریى خانه‌نشینێك به‌شیعر-
9- داهاته‌ ژێربه‌ژێره‌كانى حیزب. - بیره‌وه‌رییه‌كانى تاجرێكى بیانى-
10- مه‌سئوله‌كان له‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كى مه‌منوعا. - ده‌نگ و ره‌نگ و قریشكه‌-
11- نوكته‌كانى دیموكراسى. - به‌سه‌رهاتى سه‌یته‌ره‌كه‌ى پردێ-

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure