مەعلومی جەنابتانە شتە بێ كەڵك و بێ عەمەلەكان ئەوەندە زۆرن كە بەعزێ میلـلەت و هەندێ حكومەت و قسمێك حیزب و تاقمێك خەڵك پێ یان ئەغزە فڕێ یان بدەنە زبڵخانەی تانجەرۆ بێ ساحێبەكانەوە، بەڵكو بەشێوەی تر سوودی ئابووری و سیاسیی لێ دەبینن. مەسەلەن:
1-حكومەتی چین، ئەیكات بەكاڵای بازرگانی و دێت بە ئێمەومانانی دەفرۆشێتەوە.
2-نەنكم، ئەیكات بە دەستگر و دۆشەكەڵە.
3-عێراق، ئەیكات بە فراكسیۆنی پەڕلەمانی.
4-ئێران، ئەیكات بە كەمپووت و مرەبا,
5-وەزارەتی دارایی، ئەیكات بەڕێنمایی.
6-سعودیە، ئەیكات بە قاعیدە و داعش و نوسرە.
7-حیزبی كوردی، ئەیكات بە راگەیاندنی سێبەر.
8-حكومەتی بەغدا، ئەیكات بە برنج و ئاردی بایەعی.
9-دەسەڵاتداری كورد، ئەیكات بە پڕۆژەی ئاشتبوونەوە.