تەعلیمی مناڵ

بۆچوون / بیروڕا :: 02/08/2016

با وجودی ئەو هەموو كەرەسە قۆڕ و سەقەتانەی كە تەكنەلۆجیاخان بۆی قوت كردوینەتەوە و كاری خراپ ئەكەنە سەر پەروەردەی مناڵ، كەچی هێشتا دەورو تەئسیری باوك لەسەر شەخسییەت و ئەخلاقی نەوەی خۆی هەر موهیمە. بەڵام بە ناشكوریی خوا نەبێ، باوكەكەش وەك باوكی جاران نەماوە. با تەماشای ئەم نموونانە بكەین:
+ باوكەكە ئەگەر لە نوسەرانی هەولێر بێ‌: ئادەی كوڕی خۆم تۆزێ‌ جنێو بە سلێمانی بدە.
+ مسكێنی كۆن: راكە هەتیو.. راكە دەستی ئاغا ماچ كە.
+ باوكی شەرقی: ئەها هەچەكە.. ئادەی عەتی كە.
+ باوكی غەربی: ئەوە مامە مایكڵە.. ئادەی بۆی پێكەنە.
+ وەزیری دارایی: وەرە ئەو نوقڵانە بۆ براكانت پاشەكەوت بكە.
+ باوكی كورد: تفێ‌ بكە لە خاڵە.
+ باوكەكە ئەگەر مرور بێ‌: ئەوە بۆ پشتێنت نەبەستووە هەتیو؟
+ باوكە داعش: ئادەی خۆت بتەقێنەرەوە با خەڵك بتبینێ‌.
+ وەزیری نەوت: ئادەی بزانم ئەتوانی ئەو فایلانە بشاریتەوە؟ 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure