ئەحمەدیی نوێ‌

بۆچوون / بیروڕا :: 28/07/2016

رەئس سەرە، عەین چاوە
پەڕلەمانمان داخراوە
جەبین و جەبهە تەوێڵە
پشی پشی ی تورك فێڵە
ئەنف لوتە، ئوزن گوێ‌ یە
كەس نازانێ‌ مەصیر كوێ‌ یە
ماعیز بزن، شەعر مووە
سەروخوارمان لێ‌ تێكچووە
كزب درۆ، خوبز نانە
شازی خەبەر نانسی خانە
حەكیم دانا، جەیید باشە
سێ‌ مانگ جارێك نیو مەعاشە
لیباس پۆشاك، عاری رووتە
سیاسەتمان زۆر مەزبووتە
قوبلە ماچە، قەتل كوشتن
ئیشمان بۆتە نەوت فرۆشتن
عەمەل ئیشە، روخسە مۆڵەت
پێمان رائەبوێرێ‌ حكومەت
جسر پردە، ئەحدەب كۆمە
ئینجا نۆرەی ریفراندۆمە
سەتح سەربان، عەمیق قووڵە
كوولەكەی رۆح ئەستەمووڵە
ئانی جوعان، من برسیمە
حەلی عێراق هەر تەقسیمە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure