قسه‌ى ئه‌هلى شار

بۆچوون / بیروڕا :: 27/07/2016

ئه‌گه‌ر لاى مه‌عره‌زه‌كانه‌وه‌ گوێت له‌ زه‌لامێك بوو به‌ كابراى ته‌نیشتى بڵێ: تاقه‌تى (له‌یلا عولوی)م نه‌ماوه‌، ئه‌مه‌وێ ماوه‌یه‌ك سوارى (وه‌نه‌وشه‌) بم، هه‌ق نى یه‌ هیچ غائیله‌یه‌كى خراپ بكه‌ى، چونكه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ ئوتومبێله‌ نه‌ك خوانه‌خواسته‌ شتى تر. ئه‌مه‌ بۆ وایه‌؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورد، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكى شاره‌ حه‌یاته‌كه‌، ناوى ژنه‌ جوانه‌ مه‌شهوره‌كانیان ناوه‌ له‌ ئوتوبێله‌ گرانبه‌هاكان.
ئه‌م قسه‌یه‌ ته‌بعه‌ن عه‌كسه‌كه‌شى راسته‌، یه‌عنى ناوى هه‌موو شتێكى تریشیان ناوه‌ له‌ ئینسان. مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:
1- ناوى شاخ و داخ: سه‌فین هه‌ر لێدوانێك بدات درۆیه‌.
2- دار و ده‌وه‌ن: چنار چووه‌ته‌ لاى سنه‌وبه‌ر نوشته‌ له‌ هه‌نار بكات.
3- گوڵ و موڵ: لاله‌ ئه‌وه‌نده‌ مێبازه‌ هه‌موو پۆسته‌كانى مێخه‌ك و مینا شه‌یر ئه‌كات.
4- ته‌یر و تیور: هه‌ڵۆ هه‌زارى وه‌ك شابازى براى ئه‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ دینارێ.
5- كانى و رووبار: سیروانى مێردى ده‌ریا موغه‌زییان بۆ هه‌ڵواسیوه‌.
6- جنێو: ئه‌و سه‌گبابى قوڕمساغانه‌ ئه‌مڕۆش باسى مه‌عاشیان نه‌كرد.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە