ئایا مۆسكۆ له‌ هه‌وڵی كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كاندایه‌؟

بۆچوون / بیروڕا :: 26/07/2016

وه‌رگێڕان: شاد ئازاد

بانگی مۆسكۆ. ئایا هاكه‌ره‌كانی رووسیا به‌ پشتیوانی كریملین به‌م دواییه‌ گوشاریان كرده‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى گه‌وره‌ى ئه‌مریكا تاوه‌كو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ ئه‌و بڕوایه‌ بوو كه‌ هه‌ندێك له‌ شیكه‌ره‌وه‌كان پێی گه‌یشتن له‌سه‌روبه‌ندی دزه‌كردنی زۆرێك له‌ ئیمه‌یلی به‌هادار له‌ سێرڤه‌ره‌كانی كۆمیته‌ی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌.


ڕۆژی هه‌ینی, ئیمه‌یله‌كان و دۆكۆمێنته‌ ناوخۆیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ویكلیلیكسه‌وه‌ خرانه‌ ئینته‌رنێته‌وه‌, ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌یی (دێبی واسێرمان شوڵَتز) كرا به‌ ئامانج  و ده‌ستپێكردنی ئابڕووچوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ئه‌م پارته‌ له‌گه‌ڵ كامپینی هیلاری كلینتۆندا ئیشی كردووه‌ بۆ لاوازكردنی كاندیده‌كانی سیناتۆر بێرنی سانده‌رس.

تووشبوونی گه‌وره‌تر. مانگی پێشوو, كۆمیته‌ی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌ی و كۆمپانیای ئاسایش (كراود سترایك) رایانگه‌یاند كه‌ هاككه‌ره‌كان كاریان بۆ دوو بریكاری هه‌واڵگریی ڕووسی كردووه‌ و ڕۆشتوونه‌ته‌ نێو سێرڤه‌ره‌كانی كۆمیته‌ی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌ستیان به‌ توێژینه‌وه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و نامه‌ی ئیمه‌یله‌كان گه‌شتووه‌. دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌, هاككه‌رێك كه‌ به‌خۆی ده‌گوت (گوسیفیر 2) هه‌نگاوی نا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و به‌رپرسیارێتی هاككردنه‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی, ڕاگه‌یاند ئه‌و هیچ كارێكی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی مۆسكۆدا نییه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ گوسفیر هه‌روه‌ك چیرۆكێك بێت له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ده‌ره‌كی ڕوسی و ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیه‌وه‌ (گروپی جێگره‌وه‌ی  ده‌زگای هه‌واڵگریی سۆڤیه‌تی پێشوو) دروست كرابێت, بۆ داپۆشینی ڕۆڵیان له‌ هاكه‌كه‌دا و هه‌وڵی داهاتوویان بۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا.

هاكه‌ره‌كان. گروپێكیان, (FANCY BEAR ) یان(APT 28), له‌ مانگی نیساندا زانیارییه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا, له‌ كاتێكدا گروپه‌كه‌ی دیكه‌, (COZY BEAR) یان(APT29), یه‌كه‌مجار له‌ هاوینی 2015 توانییان بچنه‌ نێو تۆڕه‌كه‌وه‌. بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته‌, چاودێرییه‌ قووڵه‌كه‌ی ئادریان چێن كه‌ له‌ حوزه‌یرانی 2015 و له‌ نیویۆرك تایمزدا له‌سه‌ر كارگه‌كانی دروستكردنی فێڵ و هاككه‌ر بڵاوكرایه‌وه‌, شوێنێكی باشه‌ بۆ ده‌ستپێكردن.

سیاسه‌ت. كامپینه‌كه‌ی كلینتۆن هه‌تا توانیی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه‌ بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی كه‌مپینه‌كه‌ی تره‌مپ به‌ كریملینه‌وه‌, سه‌رۆكی كامپینه‌كه‌ی كلینتۆن, ڕۆبی مووك, ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی  ئه‌ی.بی.سی-ى وت "نیگه‌رانیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك شاره‌زا له‌ ئێستادا به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن ڕوسیه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی دۆناڵد تره‌مپ" كامپینه‌كه‌ی تره‌مپ  له‌و جۆره‌ تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌. 

په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ڕوسیاوه‌. هه‌فته‌ی پێشوو, (دان دی لیوس و پۆڵ ماكلاری) له‌ فۆرین پۆلیسی,  ئه‌وه‌یان نووسی كه‌ تره‌مپ رۆڵى خۆی به‌و ڕاوێژكارانه‌ داوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌یه‌, یه‌كێك له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپینه‌كه‌یه‌، پاول مانافۆرت. سه‌رده‌مانێك ڕاوێژكاری ڤیكتۆر یانكۆڤیچ سه‌رۆكی پێشتری ئۆكرانیا(لایه‌نگری ڕوسه‌كان) بووه‌. یه‌كێك له‌ ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كان, فه‌ریقی خانه‌نشین (مایك فلین)ه‌, بانگهێشتكرابوو بۆ خوانێك له‌گه‌ڵ پوتین  له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا بۆ نانی نیوه‌ڕۆ له‌ مۆسكۆ به‌ سپۆنسه‌ری كه‌ناڵی ڕوسیای ئه‌مڕۆ, كه‌ كه‌ناڵێكی هه‌واڵییه‌ و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بوجه‌ی ده‌درێتێ و كه‌سێكی دیكه‌ش كارته‌ر په‌یجه‌ كه‌ ڕاوێژكاری پێشووی زه‌به‌لاحترین كۆمپانیای حكومی غازی ڕوسی, گازپڕۆمه‌, كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌بێت لۆمه‌ی ئه‌مریكا بكرێت به‌رامبه‌ر به‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر ئۆكرانیا ده‌یخاته‌ سه‌ر مۆسكۆ . جێگره‌وه‌كانی تره‌مپ هه‌روه‌ها به‌ سه‌ركه‌وتووی زمانی سه‌كۆی پارتی كۆماریی ئه‌مریكایان هێوركرده‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی لابردنی بانگه‌شه‌ی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر جودایخوازه‌كانی ئۆكرانیا كه‌ لایه‌نگری ڕوسیان .

هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌ركۆمار. هه‌واڵه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی تیم كه‌ین وه‌ك پاڵیوراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكایه‌تی نیشان بدرێت, (مۆڵی ئۆ توڵ)ی فۆرین پۆلیسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كه‌ین وه‌كو جێگری سه‌رۆك ده‌نوسێت"له‌وانه‌یه‌ سوودی نه‌بێت بۆ دڵڕاگرتنی دیموكراته‌ پێشكه‌وتووخوازه‌كان كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سانده‌رسدان, هه‌ندێك له‌وانه‌ به‌ڵێنیان دابوو كه‌ ببنه‌ ناڕه‌زایی كلینتۆن له‌كاتی كۆنگره‌ی داهاتووی پارتی دیموكراته‌كان و دزه‌كردنی ئیمه‌یله‌كانیش گومانه‌كانی زیاتر كردن به‌وه‌ی كه‌ كاندیده‌كانیان مامه‌ڵه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌". به‌ڵام كه‌ین له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشی كرده‌ سه‌ر تره‌مپ, ڕه‌خنه‌ی لێگرت به‌وه‌ی كه‌ زۆر به‌ ناشرین و ڕه‌قیه‌وه‌ ڕاوبۆچوونه‌كانی له‌ دژی ڕكابه‌ره‌ سیاسیه‌كانی ده‌ڵێت. كه‌ین ڕایگه‌یاند "ئه‌و سووكایه‌تی به‌ هه‌موو كه‌س ناكات, ئه‌و ڤلادیمێر پوتینی خۆشده‌وێت".

ئه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كانیش هات. پاشان ئه‌م هه‌فته‌یه‌, هه‌ركه‌ كۆنگره‌ی گشتی دیموكراته‌كان ده‌به‌سترێت, هیلاری كلینتۆن و دۆناڵد تره‌مپ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ وه‌رگرتنی ڕاپۆرته‌ نهێنیه‌كان له‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌. سه‌رۆكایه‌تی دیموكرات و كۆماریه‌كان و پاڵیوراوانی جێگری سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان دوای ئه‌وه‌ی پارته‌كانیان كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییان به‌ست, ڕاپۆرتی هه‌واڵگرییان پێده‌درێت كه‌ له‌ ساڵی 1952 ه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ك به‌رپرسێكی فه‌رمی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی.بی.سی وت,"زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری زانیارییه‌كان به‌ بۆچوونی من شیكه‌ردنه‌وه‌ و و ئالۆز و بۆچوونی زۆر بیر لێكراوه‌ن, سه‌باره‌ت به‌ ڕێڕه‌و و ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان و ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت چاودێریی بكرێن. زیاتر باسكردنه‌ له‌ دیمه‌نه‌كه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی  مینڕێژ كراون و گڕكانه‌ چالاكه‌كان، كه‌متر باس له‌ تواناكان ده‌كرێت.

خاڵه‌ گه‌شه‌كان. حكومه‌تی توركی دۆكیومێنتاریه‌كی گه‌وره‌ی دروستكراوی كوده‌تاكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌, له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن پشتگیریی میدیای خۆرئاوا هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی پێشتری ئه‌م مانگه‌ی په‌رده‌پۆش كردووه‌. (جۆن هۆدسۆن) له‌ فۆرین پۆلیسی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌ واشنتۆن "كه‌یسه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌كانیان دروستكرد كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خراپ به‌كارنه‌هێناوه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌, دۆكیومێنتاریه‌كی زیره‌كی دروستكردووه‌ كه‌ پیشانی ده‌دات تانكه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ ناڕازیه‌كه‌دا ده‌ڕۆن و فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شاره‌كه‌. زۆربه‌ی فیلمه‌كه‌ ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن كامێرا نهێنیه‌كانه‌وه‌، كه‌ له‌ شوێنه‌ به‌رزه‌كانی باڵه‌خانه‌كان دانرابوون، وێنه‌گیراون یان له‌ هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ كه‌ دیمه‌نی سه‌ربازه‌كانى تێدایه‌ له‌ دوورییه‌كی نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ هاووڵاتی سڤیل ده‌كه‌ن".   

سه‌رچاوه‌: فۆرین پۆلیسی

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure