سوئال... جه‌واب

بۆچوون / بیروڕا :: 24/07/2016

سوئال: ئه‌توانى ئه‌م رسته‌یه‌مان بۆ ته‌واو بكه‌ى:
گه‌رما و قوڕبه‌سه‌رى و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ى دنیا له‌لایه‌ك........
جه‌واب: ته‌سریحه‌كانى سه‌فین دزه‌ییش له‌لایه‌ك.
     ***** 
سوئال: ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه‌ ئیشه‌ڵـڵا هه‌روا بڕوا، پێنج ساڵى تر كوردستان وه‌كو كوێ ى لێ دێ؟
جه‌واب: وه‌كو به‌نگلادیش له‌ وشكه‌ساڵی یا.
     ***** 
سوئال: بۆچى ناتوانین هه‌ڵوێستمان وه‌ك هه‌ڵوێستى مه‌سئوله‌كان لێ بكه‌ین؟
جه‌واب: چونكه‌ ئه‌وان رۆژى سه‌د هه‌ڵوێست ئه‌گۆڕن.
     ***** 
سوئال: فه‌رق چى یه‌ له‌به‌ینى لاس ڤیگاس و حكومه‌تى هه‌رێمدا؟
 جه‌واب: له‌ لاس ڤیگاس  خه‌ڵك به‌ پاره‌ى خۆى قومار ئه‌كات، له‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ چاره‌نوسى خه‌ڵك؟
     ***** 
سوئال: راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن گیزه‌ گیزى مێشووله‌ هى باڵه‌كانیه‌تى؟
جه‌واب: ئه‌ى قابیله‌ هى ئه‌گزۆزه‌كه‌ى بێت!
     *****
 
سوئال: بێده‌نگترین شوێن كوێ یه‌؟
جه‌واب: مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كگرتوو.
     ***** 
سوئال: بۆچى مه‌سئوله‌كان به‌ میلـله‌ت ئه‌ڵێن پشوودرێژ؟
جه‌واب: چونكه‌ روویان نایه‌ پێمان بڵێن ئێستر.
     ***** 
سوئال: دكتۆره‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر شه‌و زوو بخه‌وى و به‌یانیان زوو هه‌ستیت ئه‌وه‌ بۆ سیحه‌ت باشه‌. ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ راسته‌؟"
جه‌واب: به‌ڵێ بۆ سیحه‌ت باشه‌. به‌ڵام ئینقیلابه‌كه‌ى توركیا ئه‌قه‌ومێت و ته‌واویش ئه‌بێ تۆ ئاگات لێ نابێ.
     ***** 
سوئال: ته‌علیقت چى یه‌ له‌و قسه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێ به‌عزه‌ ئیعلامه‌وانێكى كورد، عه‌یب نه‌بێ سه‌ر به‌ (میت)ى توركیان؟
جه‌واب: (رووداو)ێكى ناخۆشه‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure