ئه‌بێ ورده‌ ورده‌ تێ بگه‌ین

بۆچوون / بیروڕا :: 20/07/2016

 

هه‌تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ پێویسته‌ كه‌مێك (فام) بكه‌ینه‌وه‌ و ورده‌ ورده‌ تێ بگه‌ین كه‌:

1- له‌ راگه‌یاندنى ئه‌مڕۆدا لایه‌ك له‌ سمتى كارداشیان قیمه‌تى سه‌د مه‌قاله‌ى كارڵ ماركسى هه‌یه‌.
2-شه‌ڕه‌كه‌ى به‌ینى كوردستان 24 و رووداو فۆتۆشۆپه‌.
3-كوردستان به‌ هه‌شتى سه‌ر عه‌رز نی یه‌.
4-هه‌موو ته‌حلیلێكى موخته‌به‌ر بۆ ته‌شخیسى نه‌خۆشیه‌كه‌ت نى یه‌، مه‌سه‌له‌كه‌ ئیتیفاقى به‌ینى دكتۆره‌كانه‌.
5-مه‌وزوعى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمدا وه‌كو ژێركراسه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌عزه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى حه‌ساسى پێ بشارنه‌وه‌.
6-فیكرى دینى وه‌كو سنعاتى چینى وایه‌، خراپه‌ به‌ڵام بازاڕى داگیركردووه‌.
7-فرانكلین و ئه‌وان سه‌ریان داى له‌ به‌رد، دیموكراسى به‌بێ په‌ڕله‌مانیش ئه‌كرێ.
8-ره‌فیقى ئه‌مڕۆ شه‌ریكى غه‌مت نى یه‌، سه‌به‌به‌كه‌یه‌تى.
9-رووداوه‌كه‌ى توركیا ئیسپاتى كرد سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ موهیمن، به‌ڵام شانسه‌قنگه‌ موهیمتره‌.
10-سه‌یته‌ره‌كه‌ى ئه‌ولاى چه‌مچه‌ماڵ بانى مه‌قام نى یه‌ بانى مه‌قانه‌.
11-ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر ئه‌وه‌ نى یه‌ خۆپیشاندان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سپلیت و بۆیله‌ریش داگیرسێنى هه‌ر حلێبه‌. 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure