كودەتاكە و جوانە

بۆچوون / بیروڕا :: 18/07/2016


ئینسان، ئەگەر لە ریزی پێشیشەوە دانەنیشێ‌، هێشتا هەر ئەقڵی بەو هەقیقەتە درز ئەبات كە (جنێو)یش وەكو هەموو نیعمەت و دەستكەوتەكانی تری مرۆڤ پەیوەندییەكی توندو تۆڵی هەیە بە سەردەم و پیشە و موعاناتی زەلامەكەوە. یەعنی جنێوەكانی دەلاكێكی ساڵانی پەنجاكان هەر خوایان (یەكە) لەگەڵ ئەو جنێوەی كە غازفرۆشێكی ئەم زەمانە نیومەعاشییە ئەیسرەوێنێتە بەرامبەرەكەی. فەرموون ئێوە و گەشتێكی ئازاد بە جنێوە جۆراوجۆرەكاندا.
هەواڵساز: كۆپی پەیستی خوێڕی.
دكتۆری ئینعاش: عەمرت نەمێنێ‌ بێ‌ تەختیتی دڵ.
پارە خوراو: داوەشێ ی بانقی شیمال.
لجنەی بەیتەرە: سەیر سەیر، ئەڵێی قەسابی سەفەری یە.
سەرسەریی كۆن: خوشك لە مەكتەب.
كارمەندی باخچەكان: بڕۆ ملت بشكێنە دایك هەڵپاچراو.
كچ: ئێسكت خواتەوە لووت تەبیعی.
گۆڕان: دێگەڵە.
مرور: جام رەش.
هەدەپە: كودەتاكەو جوانە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure