کودەتاکەی تورکیا لەوانەیە شکستی هێنابێت، بەڵام..

بۆچوون / بیروڕا :: 17/07/2016

سەرچاوە: ئیندیپێندەنت 
وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین 
کودەتاکەی تورکیا لەوانەیە شکستی هێنابێت، بەڵام مێژوو ئەوە نیشاندەدات زۆر ناخایەنێت تا یەکێکی دیکە سەرکەوتوو دەبێت.

زۆر درەنگ ئەردۆگان لە سەرکەوتنی ئەو ڕۆڵە تێگەیشت کە بۆ وڵاتەکەی هەڵیبژاردووە- کاتێک چیتر متمانەت بە سوپاکەت نابێت، چەندین بابەتی جدی دەبن کە پێویستیان بەوەدەبێت چارەسەریان بکەیت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەردەمی خۆی هەبوو، سوپای تورکیا هەرگیز جارێکی دیکە گوێڕایەڵی فەرمانی پیاوێک نەدەبوون کە دەیویست ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دروست بکاتەوە بەوەش سەرجەم وڵاتە دراوسێکانی کرد بە دووژمنی خۆی و وڵاتەکەی خۆشی کردە گاڵتەجاری خۆی. بەڵام هەڵەیەکی کوشندە دەبێت ئەگەر بیر لە دووشت بکەیتەوە: شکستپێهێنانی کودەتای سەربازی کێشەیەکی کاتیە، دواتر سوپای تورکیا جارێکی دیکە گوێڕایەڵی سوڵتانەکەیان دەبن: بە جیا تەماشاکردنی کوژرانی 161 کەس و دەستبەسەراگرتنی 2.839 کەسی دیکە لە داڕمانی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
 ڕوداوەکانی کۆتایی هەفتەی ئەستەمبووڵ و ئەنکەرە، بەشێوەیەکی ڕوون پەیوەندیان بە شکستی سنورەکان و باوەڕی دەوڵەت هەیە- ئەو بۆچوونەی کە پێیوابوو وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنور و دامەزراوەیی هەمیشەیی و نەگۆڕی خۆیان هەیە، ئەو بۆچوونەش بووەتەهۆی ڕشانی ئەو هەموو خوێنە کە لە وڵاتانی وەک عێراق، سوریا، میسر، و وڵاتانی دیکەی جیهانی عەرەبی دەڕژێت. ناسەقامگیری لە هەرێمەکەدا، لە ئێستادا وەک گەندەڵی، نەخۆشیەکی گوێزراوەیە، بەتایبەت لە نێوان ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتی ڕەها و دیکتاتۆریان هەیە، چینێکی ئۆتۆکراتی کە ئەردۆگان لەو ساتەی کە دەسەتورەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و ناکۆی شەیتانی جارێکی تر لەگەڵ کورد دەستپێکردەوە ، بووە بە ئەندام تێیدا.
پێویستە بوترێت کە بەرپەرچدانەوەی یەکەمی ئەمریکات بۆ دۆخەکە،فێرکاری بوو! هاوڵاتیانی تورکیا دەبێت پشتیوانی "حکومەتە دیموکراتیە هەڵبژێردراوەکەیان"بن.  وشەی "دیموکراتی" کەمێک قورسە بۆ ئەوەی هەرس بکرێت، هەتاوەکو شتێکی قورسە کە بەو ناوە بانگی بکەیت. بەڵام ئەمە بە هەمان ئەو بەرپەرچدانەوەیەی ئەمریکا دەچێت کە بۆ لە کارلابردنی "حکومەتە دیموکراتە هەڵبژێردراوەکەی" محەمەد مورسی میسر لە ساڵی 2013 هەیبوو، ئەو کاتە واشنتۆن زۆر بە تەواوی داوای لە میسریەکان نەکرد پشتیوانی مورسی بکەن و بە خێرایش هاوکاری و پشتیوانی خۆی بەخشی بە کودەتاچیەکانی سوپا، زۆر خوێناویتر لەوەی کودەتاچیەکانی تورکیا. ئەگەر سوپای تورکیا سەرکەوتووببان، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەردۆگانیش بە هێندەی مورسی بەدبەخت، خرا مامەڵەی لەگەڵ دەکرا.
بەڵام پێشبینی چی دەکەیت کاتێک وڵاتانی ڕۆژئاوا سەقامگیری بەسەر ئازادی و شکۆوە هەڵدەبژێرن؟ لەبەر ئەوەیە ئامادەن سەربازانی عێراق و میلشیا عێراقیەقان قەبووڵبکەن بۆ ئەوەی شانبەشانیان لە مەیدانی جەنگی دژی داعشدا بجەنگێن. هەوەها هەر لەبەر ئەوەیە کە 700 سونی دیارنەماوی داماو لە دوای گرتنەوەی فەلوجە دیارنەمان، هەر لەبەر ئەوەشە بۆچونی "دەبێت ئەدە بڕوات" بە بێ دەنگی نەما. 
لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، دەسەڵاتە براوەکان ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان تێکشکاند، پاشان پاشماوەی ئەو ئیمپراتۆریەتەش لە لایەن ئاوپەیمانیەکانەوە دابەشکرا و درابەدەست پاشای دڵڕەق و دەسەڵاتداری توندوتیژ و دیکتاتۆر.  ئەردۆگان و بەشێکی زۆری ئەو سوپایەی کە بڕیاریان داوە دەسەڵاتەکەی بپارێزن، تاوەکو ئێستا، دەکەونە نێو ئەو پێکهاتەیەی دەوڵەتە تێکشکاوەکانەوە. 
کاتێک کە تورکیا دەستی کرد بە ئەنجامدانی هەمان ئەو یاریەی کە ئەمریکا ئەنجامی دابوو لە پشوتردا، بەڵام ئەمجارەیان لە سوریا- بە ناردنی چەک بۆ تیرۆریستان، دەزگا هەواڵگیریە گەندەڵەکەی لەگەڵ ئیسلامیە توندڕەوەکاندا هەمەئاهەنگیان دەکرد، جەنگیان لەگەڵ دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا دەکر، ئەوا تورکیا بەهەمانشێوە شوێنی ڕێچکەی دەوڵەتە شکستخواردووەکانی گرتەوە، شارەکانی کران بە چەند پارچەوە بە تەقینەوەی گەورە ، لادێکانی تێکەڵ بە تیرۆریستەکان بوون. بەڵام تەنها جیاوازی ئەوەیە کە تورکیا جارێکی دیکە جەنگی خۆی لەگەڵ کوردەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی خۆیاندا بەرپاکردووەتەوە  کە تێیدا شاری دیاربەکر، هیچ کەمتر لە حومس و حەلەب وێرانتر نیە. زۆر دەرەنگ کەوت تاوەک ئەردۆگان هەستی بەو هەڵانە بکات کە بەهۆی ڕۆڵی ئەوەوە بۆ وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە. یەکێک لەوانە، وتنی داوای لێبوردن بوو بۆ پوتن و چاکردنەوەی پەیوەندیەکان بوو لەگەڵ نەتیاهۆ، بەڵام کاتێک چیتر متمانەت بە سوپاکەت نیە، چەندین بابەتی گرنگ هەن دەبێت جەختیان لێبکەیتەوە. 
دەستگیرکردنی دوهەزار و هێندە کەس بۆخودی خۆی کودەتایەکە لە لایەن ئەردۆگانەوە، بگرە گەورەترە، لە ڕاستیدا، لەو کودەتایەی کە سوپا دژی ئەو پلانی بۆ دارشتبوو. بابەتەکە تەنها ئەوە نیە کە تاچەند ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا هەستیان بەترس کردووە لەو ڕوداوانەوە، بەڵکو پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە تا چ ڕادەیەک، ئەم سەرکەوتنە کاتیەی ئەردۆگان، وای لێدەکات چاونەترسانەتر دادگایی زیاتر، بەدیلگرتنی ڕۆژنامەنوسی زیاتر، داخستنی زیاتر ڕۆژنامەکان، کوشتنی کوردی زیاتر و نکۆڵیکردنی زیاتری جینۆسایدی ئەرمەنیەکانی ساڵی 1915 بگرێتەبەر. 
بەگشتی ئاماژەنانی مێژوو ئەوە دەردەخەن، کە ئەگەر ئەو کودەتایەی ئێستا ئەنقەرە سەرکەوتوو نەبووە، لە چەند مانگێکی دیکەدا، یاخود ساڵێکی دیکەدا، کودەتایەکی دیکە بەدوایدا دێت کە لەوانەیە ئەوەیان سەرکەوتوو بێت. 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure