خەیاری عەلوە

بۆچوون / بیروڕا :: 13/07/2016


موشكیلەی ئێمە ئەوەیە
ئەسڵەن عیلاجەكەی سەرێ‌
خۆی عیلـلەت و موشكیلەیە
لای عالەم سەر، رووەو ژوورە
بەڵام ئێمەی كوردی دلێر
خوارەوەمان سەرەوەیە
چەندین ساڵە
نان و خەفەت پیشەمانە
قسەش بكەین
ئەڵێ‌ بڕۆ هەر ئەوەیە
لەماڵەوە ئەشیڕێنێ‌ ئەڵێ‌ ی شێرە
كەچی رێوی ی دەرەوەیە
بەچاوی سوك ئەڕوانێتە ئەم میلـلەتە
وا ئەزانێ‌
توور و خەیاری عەلوەیە
شەڕی یە لەگەڵ تڕی خۆیدا
دیارە خەتای ئەم جەوەیە
لە خوتبەدا گاریباڵدی و ئۆبامایە
بەڵام حەیفێ‌
بەد عەمەل و كردەوەیە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure