ماستاو بەتامی...

بۆچوون / بیروڕا :: 12/07/2016


+ ئاگات لێ‌ یە ئەو برادەرە ماشەڵـڵا ئێستا چەند قەپاتە؟!
- یاڕەبی نۆشی گیانی بێ‌.. ئینسان ئەبێ‌ وابێ‌. بزانێ‌ چۆن ئیستیفادە بكات.
+ لە ئەقڵی خۆی؟
- نەخێر. لە كەرێتی بەرامبەرەكەی.
+ بەرامبەرەكەی یەعنی كێ‌؟
- یەعنی ئەوانەی كە خۆیان بە مونافیسی ئەزانن.
+ روونی ئەكەیتەوە یان بڕۆم؟
- بڕۆ باشترە.. بەڵام وەرە وەرە، لەگەڵ دەستی خۆتا ئەم نوسراوەش بەرە بۆ سەرەوە بڵێ‌ بیگۆڕن. لەڕووی ئیدارییەوە غەڵەتە.
+ ئەستەغفیرەڵـڵاهیل عەلیول عەزیم. بەرفەرمانی سەرەوە ئەڵێ‌ ی غەڵەتە؟!
- ئا.. نابێ‌؟
+ نەخێر نابێ‌. جەنابی سەرەوە لەوە حەكیمتر و گەورەترە فەرمانی غەڵەت دەربكات.
- ئەو قسانە چی یە كوڕی باوكم؟ بەس خوا غەڵەت ناكا. هەموو كەس موعەرەزە غەڵەت بكات.
+ راستە هەموو كەس موعەرەزە غەڵەت بكات بەڵام جەنابیان نا. جەنابیان بە بنەماڵە هەر گەورە و هەر حەكیم و هەر لێهاتوو بوون. ئەسڵەن ئەوەنە موقەدەس و پیرۆزن كە.....
- دە چەنە چەن مردووت نەمرێ‌.. وەرە تەماشا.. ئەها چی نووسیوە.
+ ئادەی .. ئمـــــم..
- غەڵەتە یان نا؟
+ غەڵەتە. وایە بەڵام كێ‌ ئەڵێ‌ ئەوەی ئێستا ئێمە بە غەڵەتی ئەزانین سبەی رۆژ لە قسەكەی ئەنیشتایین راستتر دەرناچێ‌؟
- چی چی چی چی؟!! غەڵەتی ئەمڕۆ لەوانەیە سبەینێ‌ راست بێ‌؟!
+ بەڵێ‌. بەتایبەت ئەگەر سەرەوە بیكات چونكە ئەو پەیوەندیی نێودەوڵەتیی هەیە و دەوڵەتان قسەی بۆ ئەكەن و هەروابێتەوە هینیشە.. زۆر زۆر دووربینە.
- وەڵـڵا مەگەر دووربینی حەج بێ‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure