ڤلادیمیر پوتین لە كوێیە؟

بۆچوون / بیروڕا :: 10/07/2016

سەرچاوە: ئیندیپێندنت
وەرگێڕان: پەیام زاهیر
لە دوای دابڕانی لە چاوی گشتی بۆ ماوەیەك، ڤلادمیر پوتین چەند كۆبوونەوە و بینینێك هەڵدەوەشێنێت، كۆتاجار كە پوتینی سەرۆكی ڕوسیا دەركەوت لە كۆبوونەوەیەكدا بوو لە فینلاند كە هۆشداریدا لەوەی حكومەتی ڕوسیا چەند ڕێگایەك دەگرێتەبەر گەر وڵاتەكە بچێتە پاڵ ناتۆ، بە پێی كەناڵی هەواڵی ڕوسی، پوتین كۆبوونەوەیەكی لەسەر گەشتوگوزاری ئالتای هەڵوەشاندۆتەوە لە 5ی تەموزدا و دوایخستووە بۆ كاتێكی نادیار، كەناڵەكە هەوڵیدا هۆكاری دواخستنەكە بزانێت، فەرمانبەری یاریدەدەری پێشوازیی سەرۆك ڕایگەیاند كە سەرۆك لە گەشتێكی بازرگانیدایە و لە ڕۆژی دوو شەممەدا دەگەڕێتەوە.
بەهەمانشێوە بەشداریی نەكرد لە ئاهەنگی كردنەوەی ڤی ئای نێودەوڵەتی یارییە وەرزشییەكان بۆ منداڵانی ئاسیا لە یاكوتا كە بڕیاربوو بەشداریی تێدابكات، ئەمەش بووەهۆی دروستبوونی گلەیی لە سەرۆك كە دەبوایە خشتەی كارەكانی ڕێكخراوتر بووایە، جگە لەمانە سەرۆك كۆبوونەوەیەكی دیكەی لە ڕۆژی 7ی تەمموزدا هەڵوەشاندەوە كە بڕیاربوو سەردانی ناوچەی بەرهەمهێنانی ئاكرۆن بكات.
هەروەها بە پێی Gazeta.ru دیارنەمانی پوتین پەیوەستە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا و گرفتەكانی ئابخازیا (ناوچەیەكی سەر بە جۆرجیایە كە لە ساڵی 2008 بە پشتگیریی ڕوسیا سەربەخۆیی ڕاگەیاند).
راول خاجیمبا سەرۆكی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند كە هێزە شۆڕشگێڕەكان بەرامبەر حكومەت ئابخازیایان خستبووە دۆخێكی خراپەوە و پاشان ناڕازییان وەك گەردەلوول هێرشیان بەرەو بینا و تەلارە حكومییەكان دەبرد، سەرچاوەیەكی نزیك لە پوتینەوە بە گازێتەی ڕاگەیاند كە سەرۆك دەیەوێت تەنها سەرنجبدات و گەشتی هەرێمی دەگوازێتەوە بۆ ئاب و ئەیلوول، نزیكتر لە كاتی هەڵبژاردنەكان.
پروپاگەندەكان بە هۆی ونبوونی سەرۆكی ڕوسیاوە، زیاتردەبێت بە گەڕانەوە بۆ ئازاری 2015 كە دوای ماوەیەك لە ونبوونی ئاماژە بە چەند هۆكارێك كرا، وەك مردنی یاخود شاردنەوەی یان ئەوەی كە خۆشەویستە نهێنییەكەی منداڵێكی بەنهێنی لێیبووە یان پوتین خەریكی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكارییە تا شێوەی گەنجتر دەربكەوێت. لە كۆتاییدا ڕاپۆرتێكی رۆیتەرز ئاشكرای كرد كە سەرۆك لەو كاتەدا نەخۆش بووە، بەڵام ئەم هەواڵەش لەلایەن حكومەتی ڕوسیاوە بەدرۆ هەژماركرا.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure