كه‌چى پردى زه‌لان ئه‌ڕمێ

بۆچوون / بیروڕا :: 04/04/2016

دواڕۆژ
هه‌نگاوه‌كه‌ى عه‌بادى گیان
به‌ حساب بۆ چاكسازى یه‌
دژى دزى و جامبازى یه‌
كه‌چى ده‌ستورى كرد به‌ په‌ند
دڵى كۆلكه‌ مه‌لاكانیش رائه‌گرێ
كه‌چى هێنده‌ دیموكراته‌
به‌ كورد ناڵێ كه‌رتان به‌ چه‌ند
     ***** 
مانگى شوبات
نه‌ ته‌موزه‌كه‌ى به‌غدایه‌
نه‌ ئۆكتۆبه‌رى روسیایه‌
كه‌چى بایكۆتى زۆر گه‌وره‌ و
موزاهه‌ره‌ى تیا ئه‌كرێ
مه‌عاشیش وه‌ك جه‌ژنانه‌یه‌
خێر و سواڵ و سه‌رفتره‌یه‌
ساقه‌ى سه‌رى جه‌ماعه‌تى سه‌ره‌وه‌یه‌
بۆیه‌ ساڵى دووجار ئه‌درێ   
     ***** 
ته‌حالوف ستراتیجى یه‌
به‌ڵام بێزارین له‌ یه‌كدى
ته‌حلیلمان رێك هه‌لـلاجى یه‌
كه‌چى هیچى نایه‌ته‌ دى
     ***** 
هه‌موو هێلكه‌ى یه‌ك مامرین
كڵۆ پشكۆى یه‌ك ئاگرین
كه‌چى موعه‌ده‌ل شه‌ڕمانه‌
سه‌رمان خه‌ریكه‌ تیا ئه‌چێ
كه‌چى موشكیله‌ى به‌رمانه‌
     ***** 
به‌هار لێره‌
باغ ئاو ئه‌یبا و
خوێنى گه‌نج و عاشق ئه‌جمێ
دوعا ئه‌كه‌ین
هین بڕوخێ
كه‌چى پردى زه‌لان ئه‌ڕمێ
     ***** 
مه‌سئول لێره‌ قارچك نى یه‌
كه‌چى له‌پڕ هه‌ڵئه‌تۆقێ
ریشن لێره‌
به‌ره‌ى نوسره‌ و داعش نى یه‌
كه‌چى گه‌وره‌ش لێى ئه‌تۆقێ

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure