ئاندریا لیدسۆم و تێرێزا مەی دەنگی پەلەمانتارە موحافیزكارەكان بەدەستدێنن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا

بۆچوون / بیروڕا :: 08/07/2016

سەرچاوە: زە گاردیان
نووسینی: هیزەر ستیوارت و ڕۆوێنا مەیسۆن
وەرگێڕانی: هونەر كەمال
وەزیری ناوخۆ و وەزیری ووزە توانیان بەسەر "مایكڵ گۆڤ" دا سەربكەون لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بریتانیادا.
لە پایزی داهاتوودا ژنێك دەبێت بە سەرۆك وەزیرانی بریتانیاك دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی بریتانیا دوو ژنیان كاندید كرد. تێرێزا مەی، وەزیری ناوخۆ،  ئاندریا لیدسۆم، وەزیری ووزە كە پشتگیری چوونە دەرەوەی بریتانیای دەكرد. هاتوونەتە پێشەوە بۆ ڕكابەریكردنی پارتی كرێكاران بۆ جێگرتنەوەی دەیڤید كامیرۆن .
لیدسۆم، كاتێك كە كێبڕكێكە دەستیپێكرد لەدەرەوەی كێبڕكێكە بوو، بەڵام ڕۆژی (5) شەممەی ڕابردوو چووە ناو كێبڕكێكەوە و توانی بەسەر وەزیری داد، "مایكڵ گۆڤ"دا سەركەوێت، بە بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارەكان، توانی كاریگەری گەورەی هەبێت و هاوڕێكەی بۆریس جۆنسۆن بووەستێنێت و هەڵمەتەكە بۆ ئەم جێبێڵێت و لە كێبڕكێكە بچێتە دەرەوە.
لە خوولی دووەمی دەنگدانەكەدا، كە لە (199) دەنگ پێكهاتبوو، لیدسۆم توانی (84) دەنگ بەدەستبێنێت و گۆڤ بكاتە دەرەوە كە تەنیا (46) دەنگی بەدەستهێنا. ئەمەش بەواتای ئەوەدێت كە بەتەواوی ئەوە ڕوونبووەوە كە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بریتانیا ژنێك دەبێت. كە ئەمەش بە دووەم سەرۆك وەزیرانی ژن دادەنرێت لە بریتانیا لەدوای "مارگرێت تاتچێر"ی یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژنی بریتانیاوە، ئەنجامەكەشی لە ڕۆژی 9 ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا دەردەكەوێت.
مەی ڕایگەیاند: بریتانیا پێویستی بە سەركردەیەكی (بەهێز و بەئەزموونە) بۆئەوەی بتوانێت دانوستانەكانی دووای دەرچوونی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەسەركەوتوویی ئەنجام بدات و یەكڕیزیی وڵاتەكەی بپارێزێت، وتیشی" خۆشحاڵم بەوەی كە توانیومە دەنگی هاوڕێكانم بەدەستبێنم. ئەم دەنگەی پارتی كۆنەپەرستەكان ئەوەی نیشاندا كە دەتوانین پێكەوە یەكڕیزی دروست بكەین، لەژێر فەرمانڕەوایی مندا".
هەروەها ڕایگەیاند" پێویستمان بە سەركردەیەكی بەئەزموون و بەهێزە بۆ ئەنجامدانی باشترین دانووستان و ڕێككەوتنەكانی بریتانیا لەكاتێكدا كە یەكێتی ئەوروپا جێدێڵین.  بتوانێت یەكڕیزی پارتە ناوخۆییەكان و یەكڕیزی وڵات بپارێزێت و بریتانیا وا لێبكات نەك تەنیا ئیش بۆ مافەكانی كەمینەیەك بكات، بەڵكو ئیش بۆ مافەكانی تاك بە تاكی وڵاتەكە بكات.
سەرۆكی هەڵمەتەكەی لیدسۆم، تیم لوتۆن ڕایگەیاند" ئەوە بەدڵنیاییەوە ڕاستە كە لە لیستەكەدا تەنیا ناوی ژنی تیادایە. ئێمە دوو ژنی بەهێزمان هەلبژاردووە، ئێستا لایەنەكان دەتوانن بژاردەیەك هەڵبژێرن. ژنێك دەمێنێتەوە و ژنێك دەڕوات. هەردووكیان لە حكوومەتدا بەشداربوون، هەردووكیان ژنن و ئەو قسەیەش زۆر گرنگە بۆ پارتی كۆنەپەرستەكان.
گۆڤ كە تێكشكێندرا، ڕایگەیاند" ئەو لەڕاستیدا بەختەوەرە بەوەی كە دەنگی هەندێك لە باشترین و گەشاوەترین ئەندام پەرلەمانەكان بەدەستهێناوە، پشتگیرییان لێكردووە، ئەو دووانەشی كە ماونەتەوە بە سیاسەتمەداری مەزن ناوبرد". هەروەها ڕاشیگەیاند" خۆشحاڵە بەوەی كە لە ئێستادا بریتانیا سەرۆك وەزیرانەكەی دەبێت بە ژنێك".
پشتگیریكردن لە وەزیری داد لە یەكەم خولدا شكستی هێنا، كاتێك (46) پەرلەمانتار دەنگیان پێدا. سەرۆكی هەڵمەتەكەی، نیك بۆڵس، داوای لێبووردنی كرد دوای ئەوەی نامەیەكی تایبەتی بۆ ئەندامانی پەرلەمان نارد، تیایدا داوای ئەوەی لێكردبوون كە پێكەوە كاربكەن و ئاندریا لیدسۆم بووەستێنن.
وەزیری بەرگری پێشوو، لیام فۆكس كرایە دەرەوە كاتێك لە یەكەم خوولی دەنگدانی ڕۆژی 5 شەممەدا كەمترین دەنگی بەدەستهێنا ، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ستێفن كراب كشانەوەی هەڵبژارد دوای ئەوەی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
جۆنسۆن سوونگ كە لەدوای لیدسۆمەوە دێت، سەرەڕای ئەوەی بەهەمانشێوەی یەكتر شارەزاییان هەیە، سووربوو لەسەر ئەوەی لیدسۆم بەتوانایە و پێویستە لووتكەی بدرێتێ.
دوای دەنگدانەك، جۆنسۆن ڕایگەیاند" بۆ دووەمجارە لە مێژوودا لە كێبڕكێكەدا ژنی تیادایە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێمە نەك تەنیا مەزنین، بەڵكو پارتێكی زۆر پێشكەوتوو خوازین لە بریتانیادا. هەروەها وتیشی من دەمەوێت پیرۆزباییەكی تایبەت لە ئاندریا لیدسۆم بكەم بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنەی بەدەستیهێناوە. ئێستا ئەو لە ئاستێكی زۆر باشدایە بۆ بردنەوە و جێگرتنەوەی ئەو شوێنەی كەموكوڕی تێكەوتووە، وە دڵنیام چالاكی و گەشبینی بۆ دەگەڕێنێتەوە، نەك تەنیا بۆ ئەوروپا، بەڵكو بۆ هەموو حكومەتەكانی دەورووبەری.
لیدسۆم پاڵپشتی زۆربەی ئەو پەرلمانتارانەی بەدەستهێنا، بەپێچەوانەی مەی یەوە، كە پشتیوانی هەڵمەتی چوونە دەرەوەی بریتانیایان كرد لە یەكێتی ئەوروپا.
بڕیارەكەی ئەو دەنگدەرانە هەمووانی تووشی شۆك كرد دوای ئەوەی لە ڕۆژی (23) ی حووزەیراندا دەنگیان بە دەرچوون دا و بوونە ڕكابەری سەركردەكەیان، دوای ئەوەی كامیرۆن هەڵمەتێكی بەهێزی ڕاگەیاند بۆ دەنگدان بە مانەوە، ڕایگەیاند كە دەست لە كار دەكێشێتەوە بۆئەوەی سەرۆك وەزیرانێكی دیكە بێت و دانووستانە ئاڵۆزەكانی دوای جیابوونەوەكە بەڕێوەببات.
ئەندام پەرلەمانە میانڕەوەكانی پارتی كۆنەپەرست لەئێستادا لەوە دەترسن كە چالاكوانانی پارتەكەیان، كە لە كۆتایدا بڕیاریاندا كێ دەبێتە سەركردەی وڵاتەكەیان و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان، وە بڕیاری هەڵبژاردنی لیدسۆم بدەن نەك مەی. مانەوەی زۆری لە وەزارەتی ناوخۆدا مانای وایە لە دەستێكی پارێزراودا بووە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure