پێكهاتەكان

بۆچوون / بیروڕا :: 04/07/2016


پێكهاتەی لەشی ئینسان: 70% ئاو، 30% شتەكانی تر.
پێكهاتەی زانكۆ: 95% ئوتومبیل، 5% قاعە و موختەبەر.
پێكهاتەی حیزبە ئیسلامیەكان: 40% خریجی زانكۆكانی سودان، 60% كۆنە فەقێ‌.
پێكهاتەی بازاڕی كوردستان: 65% مەتعەم، 35% كافتریا.
پێكهاتەی حكومەتی هەرێم: 99% پارتی، 1% ئەوانی تر.
پێكهاتەی خاشاكی وڵات: 80% پاشماوەی خۆراك، 20% رەسمی كاندیدەكان.
پێكهاتەی شیعری هاوچەرخ: 32% دێڕە شیعری دزراوی فارسی، 68% قسەی ئاسایی.
پێكهاتەی دانیشتوانی شەقڵاوە: 17% كورد، 83% عەرەبی چاوڕەش.
پێكهاتەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی خۆمان: 40% خەیار، 35% گەڵامێو، 25% تەڕە پیاز.
پێكهاتەی وتاری مەسئول: 88% كای كۆن، 12% باسی سەربەخۆیی.
پێكهاتەی هەواڵەكان: 55% رووداوی هاتوچۆ، 45% كۆبوونەوەی حیزبەكان.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure