حالییه‌ن له‌ كوردستانا

بۆچوون / بیروڕا :: 03/07/2016

به‌بۆنه‌ى مایه‌پووچبوونى ژماره‌یه‌ك خانه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى موحته‌ره‌مى كتێب، ئه‌م بڵاوكراوه‌ و كتێبانه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ى پاقله‌فرۆشه‌كان:
1- به‌ته‌ماى چى بووین و چیمان به‌سه‌رهات/ په‌شیماننامه‌/نووسینى: پێشمه‌رگه‌ى كۆن- چاپخانه‌ى: وه‌فا/ تیراژ:3000 دانه‌.
2- ئه‌ها من ئیستیقاله‌م كرد، ده‌ ئێوه‌یش بیكه‌ن/ په‌ند و نه‌سیحه‌ت/ نووسینى: موده‌ڕیبه‌كه‌ى ئینگلته‌را/ ده‌یڤید كامیرۆن پێشه‌كى بۆ نووسیوه‌ و پێشكه‌شى ئه‌كات به‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم/ چاپخانه‌ى: له‌زگه‌/ تیراژ: نه‌نووسراوه‌.
3- له‌گه‌ڵما نه‌بیت تاوانباریت/ شانۆگه‌رییه‌ك له‌ شه‌ش په‌رده‌دا/ ئاسایشى هه‌ولێر وه‌ریگێڕاوه‌/ چاپخانه‌ى: كۆمه‌ڵ/ تیراژ: به‌قه‌د ژماره‌ى حیزبه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن.
4- بۆتان پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌ین/چیرۆكى مناڵانه‌ بۆ عانى خه‌و/ نووسینى: حكومه‌تى هه‌رێم/چاپخانه‌ى: یه‌كى نیسان/ تیراژ: 000،482،1 موه‌زه‌ف عه‌فوو نوسخه‌.
5- گه‌شته‌كه‌م له‌ ساجى عه‌لى یه‌وه‌ بۆ ساجى عه‌لى/ بیره‌وه‌ریى وه‌به‌رهێنێك/ چاپخانه‌ى: پلان/ تیراژ: 890 نوسخه‌ ببوورن كۆمپانیا.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure