ناتوانێ

بۆچوون / بیروڕا :: 30/06/2016

+ رێگه‌ ناده‌ین دكتۆرى هندى و ئوردونى و ئه‌مانه‌ به‌ ناوى عیلاجه‌وه‌ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست بڕوتێننه‌وه‌. ئه‌وه‌ ئیشى خۆمانه‌.
                                - قسه‌كه‌رێك به‌ناوى پزیشكانى كوردستانه‌وه‌.

+ هه‌زارى وه‌ك سایكس و پیكۆ زیندوو ببنه‌وه‌ جارێكى تر ناتوانن رێ له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ بگرن. ئه‌ى گوایه‌ خۆمان ئیشمان چى یه‌؟
                                - هه‌قیقه‌تى هه‌ڵوێستى ئه‌غڵه‌بى حیزبه‌ كوردیییه‌كان.

+ هیچ كه‌ڵه‌شێرێكى غه‌ریب ناتوانێ جورئه‌ت بكات و له‌م سه‌ره‌نگوێلكه‌ نزیك بێته‌وه‌. چونكه‌ خۆمان حالییه‌ن شه‌ش كه‌ڵه‌شێرین و جێمان نابێته‌وه‌.
                                - فڕوجێكى فشه‌كه‌ر.

+ به‌ سه‌روسه‌كوتیان مه‌خه‌ڵه‌تێ هیچ پیتزا و هه‌مبه‌رگرێك ناتوانێ كۆلیسترۆڵى كورد به‌رز بكاته‌وه‌. به‌ڵكو ئه‌وه‌ ئه‌ركى نیشتمانى و بازرگانیى ئێمه‌یه‌.
                              - موداخه‌له‌ى ناوساجیه‌كى ته‌نیشت سیقه‌تۆره‌یه‌كى ئێكسپایه‌ر.

+ داعش حه‌ددى نی یه‌ و ناتوانێ مێشكى لاوه‌كانمان تێك بدات. خۆمان ده‌مێكه‌ بۆمان تێك داون.
                              - خوتبه‌ى وتاربێژێكى سه‌له‌فییه‌كان.

+ هیچ عیبادلبه‌شه‌رێ ناتوانێ وره‌ى پۆڵایینى ریزه‌كانى خواره‌وه‌ دابه‌زێنێ. ئێمه‌ خۆمان ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ین.
                              - زمانحاڵى براده‌رێكى سه‌ره‌وه‌.

+ به‌غداى قوڕمساخ ناتوانێ میلـله‌تى كورد بخاته‌ سه‌ر ساجى عه‌لى. ئه‌وه‌ به‌رنامه‌ى خۆمانه‌.
                              - وه‌زاره‌تى نه‌وت و غاز و شتى تریش.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure