نامه‌یه‌ك بۆ خودا

بۆچوون / بیروڕا :: 29/06/2016

سەرچاوە: ئەلمەدا
وەرگێڕان: شیروان شەریف

بۆ تۆ ده‌نوسم تا زه‌رفی كراوه‌ت راده‌ست بكه‌ن.
هه‌ستده‌كه‌م هه‌وڵده‌ده‌م خۆمت راده‌ستبكه‌م، وه‌ك چۆن تۆمه‌تبار خۆی راده‌ستی داد ده‌كات، تكا ده‌كه‌م گه‌وره‌ترین ده‌رگای  لێكۆڵینه‌وه‌ و بچوكترین ده‌رگای سزام بۆ بكه‌یته‌وه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی ئاده‌م هه‌ڵه‌ن، تكاده‌كه‌م له‌ كه‌مزانی و لاوازی و په‌ككه‌وتنی بیركردنه‌وه‌م بمبه‌خشی.

 
حه‌زم له‌ مرۆڤه‌كانت و نه‌وه‌كانیان هه‌یه‌، سزا و زۆرییه‌كه‌ی و یاساكانی به‌رده‌وامبوونی، من له‌ رووی ئه‌وه‌دا ناوه‌ستمه‌وه‌، به‌ڵام له‌ زۆریی خۆشه‌ویستیم بۆ مه‌خلوقی مرۆڤ ده‌مبینی به‌ بیركردنه‌وه‌ گه‌مارۆدراوم! بۆچی خوایه‌ منداڵی نه‌خۆش، په‌ككه‌وته‌، مردووی ناو ژیان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌ ناو ژیانه‌وه‌! بۆچی كڵۆڵی و شه‌ڕ و هه‌ژاریی خۆمانیان بۆ ده‌گوازینه‌وه‌، بۆچی به‌دبه‌ختی ململانێكانیان پێشكه‌شده‌كه‌ین! بۆچی ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ین له‌كاتێكدا ئه‌وان پێشترین و سه‌لامه‌تتر و جوانترینه‌ بۆیان كه‌ وه‌ك باڵنده‌ له‌ به‌هه‌شته‌كه‌تدا بمێننه‌وه‌!

بۆچی وایان لێده‌كه‌ین ژیان له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ ببینن و جێیان ده‌هێڵین بۆ خه‌فه‌ت و حه‌زی ته‌نها ده‌ستلێدانێك له‌ هه‌موو ئه‌و یارییه‌ مناڵانه‌ ره‌نگاوڕه‌نگ و پڕجووڵانه‌ی هاوشێوه‌كانیان له‌جیهان خاوه‌نین، له‌كاتێكدا منداڵه‌كانمان ئاوات بۆ چاره‌سه‌ركه‌رێك ده‌خوازن! له‌كاتێكدا هه‌تیوه‌كانمان ئاوات بۆ بوونی یه‌كێك یان هه‌ردوو باوان ده‌خوازن! له‌كاتێكدا جگه‌رگۆشه‌كانمان ئاوات بۆ سه‌قفی خانووه‌یه‌ك ده‌خوازن، تكام وایه‌ لێم تێبگه‌یت.. بۆچی ناتوانن بچن بۆ قوتابخانه‌كانیان له‌كاتێكدا له‌وپه‌ری بێتاوانیدان، تا ببنه‌ خاوه‌ن فێركردنێكی باش و ئامێزێكی په‌روه‌رده‌یی دروست! و سیستمێكی ته‌ندروستی پێشكه‌وتوو! به‌ڵكو بۆچی خوایه‌ هه‌ندێك كات ده‌بینه‌ خۆپه‌رست و خۆپه‌رستی نه‌زان! به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌مانه‌وێت منداڵه‌كانمان ببنه‌ جوانی ژیانی دونیا له‌كاتێكدا هیچمان نییه‌ بۆیان جێبهێڵین جگه‌ له‌ برسێتی و ده‌ربه‌ده‌ری! تكام وایه‌ لێم خۆشبیت و تۆ به‌خشه‌ریت، تكام وایه‌ ته‌حه‌مولم بكه‌یت له‌كاتێكدا تۆ كه‌سێكی به‌خشنده‌یت، من ئه‌مڕۆ له‌ میزاجێكی خراپی قورسدام، زیاد له‌پێویست كه‌وتمه‌ خۆم وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی لاواز، لۆمه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ لۆمه‌ی به‌رپرسان ده‌ترسم له‌ ئه‌شكه‌نجدانی به‌رده‌واممان، من وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی رووخاوی به‌فیز هه‌ستده‌كه‌م به‌شێكم له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رچوون و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مانه‌ و خاوه‌نین، هه‌موو وڵاتانی جیهان پڕبوون له‌ هه‌ژاری و كڵۆڵی، به‌ڵام له‌ وڵاتێكدا كه‌ نیوه‌ یان زیاتری گه‌له‌كه‌ی هه‌ژار بێت ئه‌مه‌ زۆر و گه‌وره‌یه‌ و ترس و هاندان له‌ ناخدا ده‌چێنێت بۆ سه‌رله‌نوێ بیركردنه‌وه‌!

بێگومان هیچ نیه‌تێكم نیه‌ بۆ داواكردنی وازهێنان له‌ منداڵبوون له‌م ژینگه‌ تۆقێنه‌ره‌دا، له‌م ژینگه‌ ژه‌هراوییه‌دا به‌ سندوقه‌كانی جه‌نگ و ته‌رمه‌كانی، یان جه‌سته‌ له‌خاچدراوه‌ په‌ككه‌وته‌كانی، له‌و وڵاته‌ی هێلانه‌یه‌ك نابه‌خشێته‌ چۆله‌كه‌كانی تیای بسره‌ون، هیچ نیه‌تێكم نیه‌ بۆ داواكردنی پاراستنی ئه‌ودوای ئه‌و رۆحانه‌ی ماون له‌ ئاسماندا، زۆر دوور له‌ زه‌وی خێوه‌ت و سه‌ربازگه‌ و ته‌قینه‌وه‌كان، له‌و وڵاته‌ی منداڵانی هیچیان نییه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ناسنامه‌ بۆ سه‌لماندنی ئینتمایان به‌بێ ماف، تا بازگه‌كان هه‌زاران جار له‌ ناسنامه‌كانیان و رێی هاتن و چوونیان بپرسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له‌ ده‌رگایان بدات و پێیان بڵێت وه‌رن منم ئه‌و نیشتیمانه‌ی پرسیاری ده‌كه‌ن له‌پێناو پاراستن و له‌ئامێزگرتنتان.. به‌ڵام ده‌پرسم، ده‌پرسم ئه‌ی خودا، بۆچی واز له‌ پێشكه‌شكردنی ده‌رده‌سه‌ری به‌ منداڵه‌كانیان ناهێنن له‌كاتێكدا زۆریان هه‌یه‌؟

داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ببمبه‌خشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیار له‌وه‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام مرۆڤایه‌تیت پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ به‌رپرسن له‌هه‌ر منداڵێك كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ شوێنی كه‌وتووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكات، نه‌ك ئه‌وه‌ به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه‌ په‌ژاره‌یه‌كی زیاده‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure