په‌نارتییه‌كه‌ى میسى

بۆچوون / بیروڕا :: 29/06/2016

ئه‌و یاریكه‌ره‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ى كه‌ ناوى (میسى)یه‌ و پێرێ شه‌و په‌نارتییه‌كى ناسك و نازدارى فه‌وتاند، ئێستا به‌ قسه‌ى ده‌رودراوسێ تووشى كه‌ئابه‌یه‌كى قورس بووه‌ و پێویستى به‌وه‌یه‌ هه‌موومان دڵخۆشیى بده‌ینه‌وه‌. مه‌علومى جه‌نابیشتانه‌ هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ چاوى خۆیه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ئینسانى یه‌ به‌جێ ده‌هێنێت و دڵى كاكى میسى گیان ده‌داته‌وه‌. مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:
+ سه‌رۆكى فیفا پێ ى ده‌ڵێت: رۆحت ریازى بێ كوڕم. فتبۆڵێن هه‌زار سودفه‌ى واى تیایه‌.
+ ئۆپۆزیسیۆن كلینێكسێكى ئه‌داتێ و ئه‌ڵێ: گوێشى مه‌یه‌رێ میسه‌ گیان. وه‌ره‌ وه‌كو ئێمه‌ له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ره‌وه‌.
+ راهێنه‌ره‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ عه‌رزى ئه‌كات: هه‌زار په‌نارتى و قۆنه‌ره‌كانت.. وه‌ره‌ عه‌قده‌كه‌ت بۆ تازه‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌.
+ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس ته‌له‌فۆنى بۆ ئه‌كات: ئه‌وه‌ ئه‌كید سیحرت لێ كراوه‌. ئێواره‌ وه‌ره‌ به‌ سه‌یاره‌یه‌كى نه‌جده‌ ئه‌تنێرین بۆ لاى شێخ وانێك نوشته‌یه‌كت بۆ ئه‌نووسێ ده‌م و ده‌ست فه‌رق ئه‌كه‌یت.
+ سوعبه‌تچى یه‌كى سلێمانى: خه‌فه‌ت نه‌خۆى گیان. پێ یان ئه‌ڵێم له‌مه‌ولا گۆڵه‌كه‌ت بۆ بگوێزنه‌وه‌. 
+ ئاشتى هه‌ورامى: توخوا عه‌یب نى یه‌ خه‌فه‌ت بۆ په‌نارتى ئه‌خۆى؟! من ئه‌م هه‌موو نه‌وته‌م فه‌وتاندووه‌ و به‌ خه‌یاڵیشما نایه‌ت.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure