ریفراندۆمەكەو جوانە

بۆچوون / بیروڕا :: 27/06/2016


كاسبكار: ئەوە بۆچی بازاڕەكەمان لە بازاڕی ئۆمەتی محەمەد ناچێ‌؟
وەڵام: چونكێكم كەرتی تایبەت بەدەست كاربەدەستانی حیزب و حكومەتەوەیە.
***** 

یەكێتی: من هاوپەیمانەكەم زۆر غەدرم لێ‌ ئەكات كەچی قەت دڵم ناشكێ‌. بۆچی؟
وەڵام: لەوانەیە كالیسیۆمت زیاد بێ‌، بە قوربان.
***** 

مەعاشخۆر: هەموو جارێ‌ كە تەماشای وەزیری سامانە سروشتی یەكان ئەكەم هەر چارەڕەشی و كوێرەوەری ئەبینم. ئەوە مەعنای چی یە؟
وەڵام: مەعنای وایە شوكور چاوت هیچ عەیبی نی یە.
***** 

تەلەبەی مەعهەد: بۆچی فلیمەكانی شارلی شاپڵن صەوتی نی یە؟
وەڵام: بۆ ئەوەی حكومەت تێ‌ بگەیەنێ‌ كە ئینسان بە بێ‌ دەنگەدەنگیش ئەتوانێ‌ (شت) بكات.
***** 

یەكێتی ئەوروپا: ئەگەر بمانەوێ‌ بریتانیا توڕە بكەین چی پێ‌ بڵێین باشە؟
وەڵام: بڵێ‌ ریفراندۆمەكەو جوانە...
*****

ئیعلامی: ئایا ئێمە هەر وەعدی درۆ و نەهامەتیمان لەم كاربەدەستانە بینیووە؟
وەڵام: نەخێر.. خۆڵبارانیش.

***** 
پۆلیس: سەرەڕای ئەو هەموو رووداوە ناخۆشانە كەچی مەسئولەكان ئەڵێن كوردستان ئەمینترین شوێنە. لەبەرچی؟
وەڵام: لەبەرئەوەی كوردستان لای ئەوان یەعنی سەیارە درعەكانی خۆیان.
***** 

مناڵ: تۆ بڵێ‌ ی ریفراندۆمەكەی ئێمەش عەینەن نەتیجەی هەبێ‌؟
وەڵام: نا خەپەگیان.. خەمت نەبێ‌ ریفراندۆمەكەی ئێمە ناكرێ‌.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure